Ekrem Payan
11 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2018
شرنەخ - AA
لە ئەنجامی پەلامارێکی تیرۆریستانی پەکەکە بە بۆمبێکی چێندراو لە سنووری پارێزگای شرنەخ، دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون لە گوندەواری گۆرمەچ لە ناوچەی چیای گابار لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە کاتی کێوماڵکردنی زەوییەکانی ناوچەکەدا، بۆمبێکی چێندراو کە پێشتر چێندرابوو، تەقێنرایەوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا، دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون.
سەربازە بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی بە هێلیکۆپتەر گواسترانەوە نەخۆشخانەی گشتیی شرنەخ.