Merve Yıldızalp
11 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا بۆ سەر ناوچەی خواکورک باکووری عێراق، چوار تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خران کە ئامادەکارییان دەکرد بۆ ھێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ناوچەکە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە لایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاوکراوەتەوە، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی خواکورک باکووری عێراق ئەنجامداوە.
لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکەدا، چوار تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خراون کە ئامادەکارییان دەکرد بۆ ھێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ناوچەکە.
ھاوکات کۆگای چەک و تەقەمەنی و حەشارگەی سەر بەو رێکخراوە تیرۆریستییە خاپوور کراون.