Mohammed Baqi Hussein
03 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2016
شاندێكی هاوبه‌شی ئاك پارتی، جه‌هه‌په و مه‌هه‌په له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی دیدار و په‌یوه‌ندیی فه‌رمین به‌مه‌به‌ستی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، فه‌تحوڵڵا گولەن.
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا و په‌رله‌مانتاری سەربە ئاك پارتی، تاها ئۆزهان و شاندێكی یاوه‌ری دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده مسوڵمانه‌كانی ئه‌و وڵاته له ناوه‌ندی ئایینی ئه‌مریكا له ماریلاند، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازدا.
ئۆزهان زانیاریی دا سه‌باره‌ت به دیداره‌كانی له ئه‌مریكا و گوتی: "له‌جیاتی ئه‌وه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن بدرێته ده‌ست كات، پێویسته له‌كاتی خۆیدا راده‌ستبكرێته‌وه".
ئۆزهان وه‌بیریهێنایه‌وه كه راده‌ستكردنه‌وه‌ی زۆر له نێوان ئه‌مریكا و توركیادا له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌كاندا ئه‌نجامدراوه و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی گوله‌ن كرده‌وه.
ناوبراو راشیگه‌یاند کە له‌پێناو به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، پێویسته هه‌رچی زووه قۆناغی راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن ده‌ستی پێ بكرێت.