سەرۆکی گەورەشارەوانی ئایدن چەرچیئۆغڵو دەستلەکار کێشانەوەی لە جەهەپە ڕایگەیاند

Aydın
ئایدن - AA
سەرۆکی گەورەشارەوانی ئایدن، ئۆزلەم چەرچیئۆغڵو دەستلەکار کێشانەوەی لە جەهەپە ڕایگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، چەرچیئۆغڵو ڕایگەیاند: "سەرڕای ئەوەی من وەک سەرۆکی گەورەشارەوانی ئایدن و سێ سەرۆکی شارەوانیمان سەبارەت بەو کێشانەی لەناو پارتی گەلی کۆمارییدا ڕووبەڕووی بووینەتەوە، دەیانجار لە دەزگا بەرپرسەکانی پارتەکەدا بەدوای چارەسەردا گەڕاین، بەڵام بەداخەوە نەگەیشتینە هیچ ئەنجامێک. لەپاڵ ئەو ڕەفتارە نادیموکراتییانەی کە ڕوودەدەن، هەم بەهۆی بنەما سەرەکییەکانم و هەمیش بەهۆی ئەو بنەمایانەی لە چوارچێوەی یاساکان و سازش نەکردن لە ڕەوشتی گشتیی کە بەڵێنمان بە خەڵکی ئایدن و خێزانەکەم داوە سەبارەت بە دڵسۆزی و خزمەتکردن، دەرفەتم بۆ نەماوە لەگەڵ پارتی گەلی کۆماری کار بکەم".
چەرچیئۆغڵو ئاماژەی بەوەیش کرد کە لە هەموو ئاستەکاندا داواکارییەکانیان سەبارەت بە ڕاستگۆیی و ڕەوشت و ڕەچاوکردنی یاساکان خستووەتەڕوو بۆ ئەوەی نەگەنە ئەم خاڵە، بەڵام سەرەڕای ئەوەیش خۆی و خێزانەکەشی کراونەتە ئامانج.
ڕاشیگەیاند: "لە ئەنجامدا بەهۆی ئەوەی دەرفەتم بۆ نەماوە لە پارتی گەلی کۆماریدا سیاسەت بکەم و بەهۆی ئەو پێویستییەی دەرکم پێکرد، دەست لە ئەندامێتی پارتەکە دەکێشمەوە. هیچ هاوشارێکم گومانی نەبێت لەوەدا کە من وەک چۆن تا ئێستا بە هەمان دڵسۆزی و سووربوون و دڵفراوانی و بێ جیاوازی خزمەتم کردووە، لەمەودواش بەهەمان شێوە بەردەوام دەبم لە خزمەتکردنی خەڵکی ئایدن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن