سەرۆکی میت ئیبراهیم کاڵن: "هەوڵێک هەیە پێکهاتە ڕەسەنەکانی ناوچەکە لە تورک، کورد، عەرەب و فارس بخزێندرێنە شەڕێکی خوێناوی"
سەرۆکی میت:"وەک تورکیا هیچ کاتێک نابین بە بەشێک لە جەنگ. ئەگەر پێویست بێ ئاگرکە لە باوەش دەگرین (بۆ کوژاندنەوەی) بەڵام ئاگرەکە خۆش ناکەین و ئەوانەی کە فیتنەگێڕی دەکەین بە تواناکانمان، بەهاکانمان، ڕێبەرایەتییەکەمان بەردەوام دەبین لە دژایەتی کردنیان".
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئیبراهیم کاڵن ڕایگەیاند، هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی پێکهاتە ڕەسەنەکانی ناوچەکە، تورکەکان، کوردەکان، عەرەبەکان و فارسەکان بخزێندرێنە شەڕێکی دەیان ساڵ و جەنگی خوێن لە نێوانیان دا بەرپا بکرێت". جەختی لەوەش کردەوە کە دژ بەو دۆخە وەک تورکیا بە چاوکراوە دەبن و بەرەنگاریان دەبنەوە.
له میانی بهشداری كردنی له لووتکەی نێودەوڵەتیی پەیوەندییە ستراتیجییەکان ٢٠٢٦ (STRATCOM)دا، کە ئەمساڵ پێنجەمینی لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆمارەوە بە تەوەری "دابڕان لە سیستمی نێودەوڵەتی: قەیرانەکان، گێڕانەوەکان و گەڕان بەدوای ڕێکخستندا" ڕێکخراوە، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) ئیبراهیم کاڵن گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئیبراهیم کالن لە قسەکانی بە تایبت باسی لە جەنگی نێوان ئەمریکا/ئیسرائیل دژ بە ئێران کرد.
کاڵن ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لە ناوەڕاستی ئەم جەنگەدا، کە نزیک بە یەک مانگە بەردەوام، یەکەم هەوڵی ئێمە ئەوە بووە کە تورکیا دوور بێت لەم جەنگە و ئەم هەوڵەش بەردەوام دەبێت. لەمڕۆوە ئەم جەنگە بۆ ئەوەی لە هەموو ناوچەکە تەشەنە نەکات و زیانێکی بۆ داهاتوو جێ نەهێڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەین، بەڵام بە داخەوە ئەو جەنگەی کە ئیسرائیل دەستپێشخەری بووە و بەرە بەرە هەموو ناوچەکەی گرتووەتەوە، گۆڕاوە بۆ قەیرانێکی جیهانی و وەک سەرکۆمارمان (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) باسی کرد، خەسارێکی ٨ ملیار دۆلاری بە هۆی ئەم جەنگەوە هەبووە. پێشینەی هەوڵەکانمان ئەوەیە کە ئەو جەنگە کۆتایی پێ بێت. لە پاڵ ئەو جەنگەشدا دەبێ بڵێم کە فیتنەیەک هەیە بۆ گڕتێبەردانی جەنگەکە. هەوڵەکان تەنیا بەو ئاراستە نییە کە کێشەی ناوەکی ئێران چارەسەر بکەن، بەڵکو مەترسییەکە ئەوەیە کە هەنگاو بنرێت بۆ ئەوەی پێکهاتە ڕەسەنەکانی ناوچەکە، تورکەکان، کوردەکان، عەرەبەکان و فارسەکان بخزێندرێنە شەڕێکی دەیان ساڵ و جەنگی خوێن لە نێوانیان دا بەرپا بکرێت. دژ بەو دۆخە وەک تورکیا بە چاوکراوەیی هەتا سەر دژ دەبین و بەرەنگاریان دەبینەوە".
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئیبراهیم کاڵن بەو شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا:
"وەک تورکیا هیچ کاتێک نابین بە بەشێک لە جەنگ و ئاگری جەنگەکەمان خۆش نەکردووە و خۆشی ناکەین. ئەگەر پێویست بێ ئاگرکە لە باوەش دەگرین (بۆ کوژاندنەوەی) بەڵام ئاگرەکە خۆش ناکەین و ئەوانەی کە فیتنەگێڕی دەکەین بە تواناکانمان، بەهاکانمان، ڕێبەرایەتییەکەمان بەردەوام دەبین لە دژایەتی کردنیان. ئێمە دەزانین کە کێ دۆستمانە و کێ دووژمنمان، ئەوەی دووپات دەکەمەوە کە وەک تورکیا لەو دۆخە جیا نابینەوە".
