سەرۆکی شارەوانی بەیئۆغڵو ئیینان گونەی دەستگیرکرا

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی گەندەڵی سەر گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ، ٤٠ گومانلێکراو لەنێویشیاندا سەرۆکی شارەوانی بەیئۆغڵو، ئیینان گونەی دەستگیرکران.
لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئیستانبوڵ لە بارەی ئەو کەسانەی تۆمەتی "بوونە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تاوانکاری، ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تاوانکاری، بەرتیل وەرگرتن، بەرتیل دان، فریودان، بەدەستهێنانی زانیاری کەسی بە نایاسایی و ساختەکاری لە تەندەردا"یان ڕووبەڕوو کراوەتەوە لە نێویشیاندا ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کە دوای دەستبەسەرکردنی لە پۆستی گەورەشارەوانی شارەکە دوورخراوەتەوە، بەردەوامە.
لەم چوارچێوەیەدا ٣٥ گومانلێکراو لەنێویاندا سەرۆکی شارەوانی بەیئۆغڵو، ئینان گونەی دەستنیشانکران کە دەرکەوتووە لە زۆرێک لە کارە ساختەکارییەکاندا بەشدارن.
هەروەها تیمەکانی پۆلیس نۆ گومانلێکراویان دەستنیشان کرد کە لە چوارچێوەی پێکهاتەی تۆڕی تاوانکاری سودی کەسیدا کاری ساختەکاریان کردووە.
بڕیاری دەستگیرکردن لە بارەی ٤٤ گومانلێکراو دەرکرا کە ناسنامەیان ئاشکرا کرابوو.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا٤٠ گومانلێکراو دەستگیرکران کە سەرۆکی شارەوانی بەیئۆغلو گونەی لەنێویاندایە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن