Berk Özkan
23 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم رەئیسی ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیا و پرسەکانی ناوچەکە کراوە.
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باسی لە بەردەوامی کارەکانی پەیوەندیدار بە واژووکردنی ئەو رێککەوتنانەی کە بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ھاریکاری ئاستی باڵا ئەنجامبدرێ کە لە ماوەی نزیکدا لە شاری تاران بەڕێوە دەچێت، کردووە.
ھاوکات ئەردۆغان ئاماژەی بە بەردەوامی ھەوڵەکانی دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە قەفقاسیا کردووە و راشیگەیاندووە کە وەک تورکیا دەیانەوێ میوانداری کۆوونەوەی درێژەپێدراوی پلاتفۆرمی ٣+٣ بکەن کە لەگەڵ سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عالییەڤ ئەنجامیان دابوو.