دواتر دوبەیبە بە زمانی تورکی سڵاوی لە سەربازان کرد.
ئەو سەرباز و ئاڵایانەی کە نوێنەرایەتی ١٦ دەوڵەتی تورک لە مێژوودا دەکەن، لە گۆڕەپانی پێشوازیی لێکردنەکە دانرابوون.
پاشانیش ئەردۆغان و دوبەیبە شاندی وڵاتەکانیان بە یەکتر ناساند و دواتریش بۆ وێنەگرتن لە بەردەم کامێرای میدیاکان وەستان.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو و وەزیری بەرگریی خولوسی ئاکار و وەزیری ژینگە و شارسازی، موراد کوروم و وەزیری تەندورستی، فەخرەدین کۆجا و وەزیری پیشەسازی و تەکنهلۆجیا، مستەفا ڤەرەناک و وەزیری گەنجینە و دارایی، لوتفی ئەلوان و وەزیری بازرگانی، روخسار پەکجان و وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، فاتیح دۆنمهز و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەدین ئاڵتون بەشداریان لە رێوڕەسمەکەدا کرد.
لە بەرامبەردا پێنج جێگری وەزیر و ١٤ وەزیر و سەرۆکی ئەرکانی سوپای لیبیا، جەنەڕاڵ محەمەد حەداد یاوەری سەرۆکوەزیرانی لیبیا بوون.
لە دوای رێوڕەسمەکە کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەردۆغان و دوبەیبە دەستیپێکرد.