Serdar Açıl,Cankut Taşdan
12 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
دوای ئه‌وه‌ی رێكاره یاساییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌یه‌ك ئه‌دمیراڵی خانه‌نشین كه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌یده‌بات، كۆتاییهات، ١٤ گومان‌لێكراو ره‌وانه‌ی دادگا كران.
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره له "راگه‌یه‌ندراوی مۆنترۆ"ی ١٠٤ ئه‌دمیراڵی خانه‌نشین، رێكاره یاساییه‌كانی ١٤ گومان‌لێكراو له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره كۆتاییهات و ره‌وانه‌ی دادگا كران.
گومانلێكراوه‌كان دوای ئه‌وه‌ی كه پشكنینی ته‌ندروستییان بۆ ئه‌نجامدرا، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بۆ دادگای ئه‌نقه‌ره بران.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره، رۆژی ٤ی نیسان رایگه‌یاندبوو كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له "راگه‌یه‌ندراوی مۆنترۆ" كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئه‌دمیراڵی خانه‌نشینه‌وه بڵاوكرابوویه‌وه، ده‌ستپێكردووه.