Ali Kemal Akan,Rewa Mahmood Hasan
12 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2019
ئهنقهره - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بارەگای ئاک پارتی و بە بەشداری پەرلەمانتارەکان و ئامادەبوونی وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار کۆبوونەوەیەکی داخراو ئەنجام دەدات.
بەپێی زانیارییەکان کاتژمێر ٢١:٠٠ی ئەمڕۆ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بارەگای سەرەکی پارتەکەی کۆبوونەوەیەکی داخراو ئەنجام دەدات و وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکاریش ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبێت.
کۆبوونەوەکە دوور لەچاوی میدیاکان بەڕێوەدەچێت و چاوەڕوان دەکرێت پرسی پرۆژە یاسای وەرگرتنی سەرباز کە لە پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، تاوتوێ بکرێت.