توركيا, جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان: ''کۆبوونەوەم (لەگەڵ ترەمپ) لە ڕووی کۆتاییهێنان بە کۆمەڵکوژییەکانی غەززە، زۆر گرنگ بوو''

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "لە کەشێکی دڵسۆز، بنیاتنەر و بەرهەمدارانە لەگەڵ بەڕێز سەرۆکدا گفتوگۆکانمان ئەنجام دا. دیارە کە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەڕێز ترەمپ لە ڕابردووەوە زۆر باشن".

Zafer Fatih Beyaz  | 26.09.2025 - نوێکردنەوە : 27.09.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: ''کۆبوونەوەم (لەگەڵ ترەمپ) لە ڕووی کۆتاییهێنان بە کۆمەڵکوژییەکانی غەززە، زۆر گرنگ بوو''

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لە کەشێکی دڵسۆز، بنیاتنەر و بەرهەمدارانە لەگەڵ بەڕێز سەرۆکدا گفتوگۆکانمان ئەنجام دا. دیارە کە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەڕێز ترەمپ لە ڕابردووەوە زۆر باشن".

دوای تەواوبوونی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە ئەمریکا کە بەمەبەستی بەشداری کردن لە ٨٠هەمین کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی کردبوو و، کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە واشنتۆن، سەرکۆمار ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ تورکیا لە ناو فڕۆکەکەیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و وەڵامی پرسیارەکانیانی دایەوە.

سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لە کەشێکی دڵسۆز، بنیاتنەر و بەرهەمدارانەدا لەگەڵ بەڕێز سەرۆکدا گفتوگۆکانمان ئەنجام دا. دیارە کە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەڕێز ترەمپ لە ڕابردووەوە زۆر باشن".

گوتیشی: "لەلایەن بەڕێز ترەمپ و شاندەکەیەوە لە کۆشکی سپی زۆر باش پێشوازی لێکراین، بە دڵخۆشییەوە دەگەڕێینەوە. سەردانێکی زۆر باش بوو''.

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بە قەبارەی بازرگانیی تورکیا-ئەمریکا کرد و، ڕایگەیاند: "قەبارەی بازرگانی و تواناکەی لە دیارە. ئامانجانە بازرگانییمان بگاتە ١٠٠ ملیار دۆلار. وەک سەرکردەکان خاوەنی ئیرادەی سیاسیین کە ئەمە بخەینەگەڕ".

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکەیاندا بە وردی باسیان لە کارەساتی مرۆیی غەززە و سووریا کردووە و، ڕایگەیاند: "باسی کارەساتی مرۆیی لە غەززە و سووریامان کرد. پشتیوانی لە دیدی ئاشتیی جیهانی ترەمپ دەکەم. ڕێککەوتن لەسەر وەستاندنی ئەو خوێنەی دەڕژێت لە ئارادایە".

ڕاشیگەیاند: "لە ڕووی نیشاندانی ئیرادەی کۆتاییهێنان بە کۆمەڵکوژییەکانی غەززە، کۆبوونەوەکە زۆر گرنگ بوو. بەڕێز ترەمپ ئاشتییەکی هەمیشەیی لە غەززە بە پێویست دەزانێت".

سەرکۆمار ئەردۆغان تیشکی خستەسەر ئەوەی کە کە لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ جەختیان لە دەستەبەرکردنی ئاگربەستی هەمیشەیی و کردووەتەوە و ڕایگەیاند: ''باسمان لەوە کرد کە چۆن دەتوانرێت سەرەتا ئاگربەست و پاشان ئاشتیەکی هەمیشەی لە غەززە و گشت فەڵەستین دەستەبەر بێت. لەوێ تێگەیشتنێکی یەکگرتوو دروستبوو''.

سەبارەت بە ٨٠هەمین کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەت گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "جارێکی دیکە لە کۆمەڵەی گشتیی بینیمان ئیسرائیل بەو ستەم و تاوانانەی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامی داوە، تەنیا کەوتووە".

گوتیشی: "پرسی فەڵەستین ئەمڕۆ لە دوێنێ زیاتر ناسراوە. هەموو ئەو هاوارانەی لەلایەن خەڵکی خاوەن ویژدانەوە دەکرێت، ئەمڕۆ ئیسرائیل لە دوێنێ زیاتر بێزار دەکات".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئەوەیشی خستەڕوو کە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا باسیان لە چارەسەری دوو دەوڵەتی کردووە و، ڕایگەیاند: ''باسمان لەوە کرد کە چارەسەری دوو دەوڵەتی شێوازی ئاشتییەکی هەمیشەییە و دۆخی ئێستا بەردەوام نابێت. بەڕێز ترەمپیش دەرکی بەوە کردووە کە بەم شێوەیە بەردەوام نابێت".

ڕاشیگەیاند: ئەو چاوە بێتاوانانەی لە نێو وێرانکارییەکاندا بەدەفرێکەوە چاوەڕێی وەرگرتنی ژەمێک نان دەکەن، گوزارشتیان لە غەززە کرد. ئەو دیمەنانە پێیانگوتین ناتوانیت بوەستیت و ماندوو بیت.

هاوکات سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لە ڕووی نیشاندانی ئیرادەی کۆتاییهێنان بە کۆمەڵکوژییەکانی غەززە، کۆبوونەوەکە زۆر گرنگ بوو. بەڕێز ترەمپ ئاشتییەکی هەمیشەیی لە غەززە بە پێویست دەزانێت".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەو زیادبوونی ژمارەی ئەو وڵاتانە کرد کە دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە و، ڕایگەیاند: ئەو وڵاتانەی دانیان بە فەڵەستیندا ناوە ١٥٠ وڵاتی تێپەڕاندووە. بۆئەوەی ئەم پشتیوانیە ڕەنگدانەوەی هەبێت، پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێداگرانە کار بکات و ڕێوشوێن بگرێتەبەر''.

سەبارەت بە پێشهاتەکانی سووریا و پرسی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە ئایندەی سووریادا جێگەیان نییە و نابێت. پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتییش هەنگاو بۆ ئاشتیی و سەقامگیریی لە سووریا بنێت".

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە ڕوناگەی تورکیا دەربارەی سەرچاوەکانی دەریای ناوەڕاست ڕوونە و، ڕایگەیاند: ''ڕوانگەمان لەبارەی سەرچاوەکانی دەریای ناوەڕاست ڕوونە. ئێمە ئەو بەشەی بەرمان دەکەوێت وەریدەگرین و لەسەر بنەمای قازانج بەرامبەر قازانج، لەگەڵ دراوسێکانمان پێکەوە کار دەکەین''.

سەبارەت بە پرسی قوبرس سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئیدی دەفتەری فیدراسیۆن بەلای ئێمە داخراوە. هیچ کەسێک ناتوانێت بە یاری وشەکان جارێکی دیکە ڕامانبکێشێتە ناو مشتومڕەکانی فیدراسیۆن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın