توركيا, جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ئەنجام دا

سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا باسی لەوە کرد کە سەردانەکەیان بۆ واشنتۆن پەیوەندییەکانی تورکیا-ئەمریکای بەهێزتر کردووە و،گرنگە هەنگاوی بەهێزکردنی هاریکاریی لە هەموو بوارێکدا لە نێوان هەردوو وڵاتدا بنرێت،بە تایبەتی لە پیشەسازی بەرگرییدا.

Mikail Bıyıklı  | 03.10.2025 - نوێکردنەوە : 04.10.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ئەنجام دا

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجام دا.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، کە لە هەژماری ئێن سۆشیال بڵاوکراوەتەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا کە لەسەر داوای لایەنی بەرامبەر لە نێوان سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ئەنجامدرا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا و دۆخی غەززە تاوتوێ کران.

سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا باسی لەوە کرد کە سەردانەکەیان بۆ واشنتۆن پەیوەندییەکانی تورکیا-ئەمریکای بەهێزتر کردووە و گرنگە هەنگاوی بەهێزکردنی هاریکاریی لە هەموو بوارێکدا لە نێوان هەردوو وڵاتدا بنرێت، بە تایبەتی لە پیشەسازی بەرگرییدا.

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد تورکیا هەوڵێکی زۆری داوە بۆ دەستەبەرکردنی ئارامیی و سەقامگیریی لە سەرانسەری ناوچەکەدا، بەتایبەتی لە غەززە، بە خۆشحاڵیشەوە پێشوازی لە هەوڵەکان دەکەن بۆ گەیشتن بەم ئامانجە.

سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا تاوی داوە بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ ئاشتیی و بەردەوام دەبێت لە هاوکاری کردنی دیدگای ئاشتیی جیهانیی، ئەوەیشی خستەڕوو کە کۆتاییهێنانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەرکەوتنی ئەو دەستپێشخەریانەی بۆ بنیاتنانی ئاشتیی لە ناوچەکەدا دەدرێن، گرنگە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın