Ali Kemal Akan
08 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2023
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون، ناوچە کارەساتبارەکان بەسەر دەکاتەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون، ئەو ناوچانەی ١٠ پارێزگای تورکیا بەسەر دەکاتەوە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
چاوەڕێ دەکرێت یەکەم وێستگەی سەردانەکەی ئەردۆغان مەڕەش بێت و دواتریش بچێت بۆ شارۆچکەی پازارجک.
بڕیار وایە دواتر سەرکۆمار بەرەو هاتای بەڕێ بکەوێت.