Mümin Altaş
08 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2023
ئەنقەرە – AA
دوای تێپەڕینی ٤٥ کاتژمێر بەسەر روودانی بوومەلەرزەکەدا، کەسێکی گیرخواردوو لەژێر داروپەردووی داڕووخاو لە مەڕەش دەرهێندرایەوە و رزگار کرا.
تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوە، دەرهێنان و رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەکاندا گیریان خواردووە، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی لە شارۆچکەی پازارجک لە پارێزگای مەڕەش رووی دا و ١٠ پارێزگای تورکیای گرتەوە.
دوای هاتنی دەنگی مرۆڤ لەژێر داروپەردووی داڕووخاوی هۆتێلی ئاریکان لە شەقامی ئازەربایجان، تیمەکان هەوڵەکانیان چڕ کردەوە بۆ دۆزینەوە، دەرهێنان و رزگارکردنی ئەو کەسە.
دوای نزیکەی ١٢ کاتژمێر لە کارکردن تواندرا چاغری رەشید پەروانە'ی تەمەن ٢٣ ساڵ لەژێر داروپەردووی داڕووخاودا دەربهێندرێتەوە و رزگار بکرێت.
چاغری رەشید پەروانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست، رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
زاندراوە ناوبراو کە دوای ٤٥ کاتژمێر لە روودانی بوومەلەرزەکە لەژێر داروپەردووی داڕووخاو دەرهێندرایەوە، بەمەبەستی کارکردن وەک کرێکاری ئاسنگەر هاتووەتە شارەکە و لە کاتی بوومەلەرزەکەدا لە هۆتێلەکەدا بووە.