Ersoy Sevinç,Rewa Mahmood Hasan
13 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2019
مەڕەش - AA
لە شارۆچکەی گۆکسون سەربە پارێزگای مەڕەش لە کاتی یاریکردن بە تراکتۆرێک سێ منداڵ کەوتنە ناو ئاوی بەنداوێک و خنکان.
ئەحمەد بۆلات و شامیل ئۆزدەن، لەگەڵ منداڵەکانیاندا پێکەوە بۆ ماسی گرتن بە تراکتۆر دەچنە سەر دەریاچەی بەنداوەکە لە شارۆچکەی گۆکسون.
لەکاتێکدا هەریەک لە بۆلات و ئۆزدەن دەچنە ناو دەریاچەکە بۆ ماسی گرتن، لەو کاتەدا منداڵەکان جەیلین حەوت ساڵ، وەهاب بۆلات ١٣ ساڵ، لەگەڵ ئاڵپەرەن ئۆزدەن هەشت ساڵ سەرقاڵی یاریکردن دەبن بە تراکتۆرەکە.
دوای ئەوەی بۆڵات و ئۆزدەن لە ماسی گرتن دەبنەوە و لە ئاوەکە دێنە دەرەوە، سەیر دەکەن هیچ کام لە منداڵەکانیان لەگەڵ تراکتۆرەکە دیار نین. دواتر دەچنە لای جەندرمە و دوای گەڕان و پشکنین دەردەکەوێت هەر سێ منداڵەکە بە تراکتۆرەوە لەناو ئاوی دەریاچەکەدان.
تیمەکانی ژێردەریایی دوای یەک کاتژمێر تەرمی هەر سێ منداڵەکە دەردەهێنن.