Cemal Aşan,1 23
13 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2019
وان - AA
داوا دەکرێت کە ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا لە فراکسیۆنی هه‌ده‌په، عوسمان بایده‌میر به هۆی گوتارێكی كه دوو ساڵ لەمەوبەر له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له وان "ئێشكگری ویژدان و دادپه‌روه‌ری" پێشكه‌شی كردبوو، تا شه‌ش ساڵ زیندانی بکرێت.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری لە وان، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی ته‌واو كرد كه له باره‌ی گوتارێكی بایده‌میر له‌و سه‌رده‌مه‌دا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌دا له وان پێشكه‌شی كردبوو.
له‌و سكاڵانامهیهدا كه له لایه‌ن پێنجه‌مین دادگای وانه‌وه په‌سه‌ند كراوه، داوا كراوه بایده‌میر به هۆی ناوه‌ڕۆكی گوتارهكهیهوه و به‌تۆمه‌تی "به‌ئاشكرا سووكایه‌تی به گه‌لی تورك، كۆمار و په‌رله‌مانی توركیا" تا شه‌ش ساڵ زیندانی بكرێت.
هه‌روه‌ها له سكاڵانامه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه بایده‌میر كه له 19ی نیسانی 2018دا له په‌رله‌مانتاری لابراوه له شه‌شی نیسانی 2018دا چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.