ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵه‌وه: "گه‌نده‌ڵی زۆر گه‌وره ئه‌نجامدراون"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان(لەبارەی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵ): "گه‌نده‌ڵی زۆر گه‌وره ئه‌نجامدراون. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له خشته‌كانی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا هه‌ڵه‌ی زۆر جدییمان ده‌ستنیشانكرد".
Turkey
ئه‌نقه‌ره- AA
سەرکۆماری تورکیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵ، رایگه‌یاند: "گه‌نده‌ڵی زۆر گه‌وره ئه‌نجامدراون. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له خشته‌كانی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا هه‌ڵه‌ی زۆر جدییمان ده‌ستنیشانكرد".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی ئاك پارتی له خوانی به‌ربانگدا كۆبوویه‌وه و گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له میانی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئاک پارتی و سیاسه‌تی توركی به دیدگای نوێ، پرۆژه‌ی نوێ و ناوی نوێ هه‌موو پێكه‌وه، ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ین".
راشیگه‌یاند: "لە سیاسەت بردنەوە و دۆڕاندنیش ھەیە. ئەگەر بیبەینەوە ئەوا لە ھەوڵی ئەنجامدانی جوانترین خزمەتگوزاری دەبین بۆ شاری ئیستانبوڵ".
ئەردۆغان گوتی: "ئاک پارتی كه وه‌ك پارتێكی كادر دامه‌زراوه، تا ئه‌مڕۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستی هێناون، هه‌میشه له‌رێگه‌ی راوێژ، كاركردنی تیم، هاوپشتییه‌وه، پێی گه‌یشتووه. رێگای سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌مه‌ودواشمان به‌م یه‌كێتیی، پێكه‌وه‌یی و برایه‌تییه‌ماندا تێده‌په‌ڕێت".
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵیشه‌وه رایگه‌یاند: "گه‌نده‌ڵی زۆر گه‌وره ئه‌نجامدراون. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له خشته‌كانی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا هه‌ڵه‌ی زۆر جدییمان ده‌ستنیشانكرد".
سەرکۆماری تورکیا راشیگه‌یاند: "له‌زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا نه‌مانتوانی سه‌ركه‌وتنی پێویست به‌ده‌ستبهێنین، تووشی كێشه له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان بووینه‌وه. واته كێشه‌گه‌لێك هه‌ن كه پێویسته به هه‌ستیارییه‌وه له‌سه‌ریان بووه‌ستین. هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ش نییه له‌به‌رچاویان نه‌گرین. هه‌ڵسه‌نگاندن سه‌باره‌ت به هه‌ر شارێكمان ئه‌نجامده‌ده‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و ده‌نگانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ٢٦ ناوچه‌دا ئه‌نجامه‌كان ناگۆڕن، كاتێك له‌سه‌ر ئاستی گه‌وره‌شاره‌وانی كۆده‌كرێنه‌وه، ده‌كرێت ئه‌نجامه‌كه پێچه‌وانه بكه‌نه‌وه. بڕیاره‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ته‌نها پشتی به‌وه نه‌به‌ستووه كه ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌ر سندوقه‌كان به‌شێوازی گونجاو دانه‌نراون. دامه‌زراوه‌كه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م دۆخه و ئه‌و كاره نایاساییانه‌ی كه له خشته‌كانی جیاكردنه‌وه و ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان ئه‌نجامدراون، و ئه‌و سندوقانه‌شی له‌به‌رچاوگرتووه كه هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ی تێدابووه".
سه‌ركۆماری توركیا له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند: "سیاسه‌ت هونه‌ری بردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانه. بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له هاوڕێكانمان، براكانمان په‌راوێز بخه‌ین، بشكێنین، بێ وه‌فاییان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامبده‌ین، به‌رده‌وام مرۆڤگه‌لی نوێ به‌ده‌ستده‌هێنین و خۆمان بۆ قۆناغی نوێ ئاماده‌ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌رچی، ئه‌وان دڵمان بشكێنن".
گوتیشی: "له سه‌رده‌مێكدا كه گه‌لی تورك هه‌ستیارترین به‌ره‌نگارییه‌كانی مێژووی خۆی ئه‌نجامده‌دات، رێگه به‌وانه ناده‌ین كه له‌سه‌ر حسابی لاوازكردنی پارته‌كه‌مان، ئه‌جێندای خۆیان ده‌به‌نه پێشه‌وه".
ئەردۆغان رایگه‌یاند: "کاتێک کە لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی لە ٣١ی ئادار بە دوای دۆزینەوەی گەندەڵی و ھەڵەکان بووین، ژمارەیەک ھەڵەمان لەبارەی ئەندامانی دەستەی سندووقەکانی دەنگدان دەستنیشانکردووە".
سەرۆکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "له به‌لجیكا هه‌ڵبژاردنێک هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه. بۆچی كه‌س بایه‌خ به به‌لجیكا نادات. نه له وڵاته‌كه‌ی ئێمه و نه له ئه‌ورووپا، به‌ڵام هه‌مووان بایه‌خ به ئیستانبوڵ ده‌ده‌ن. بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتێكدا كه ئاك پارتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌نگه‌كانی دزراوه. لێره‌دا وه‌ڵامه‌كه زۆر ئاسانه، ده‌نگه‌كانیان دزیوه".