توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "لە نەمانی تیرۆر تورک، کورد، عەرەب، عەلەوی و سوننە، براوەی دۆخەکە دەبن"

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "پارێزراوترین شوێن بۆ تاکە تاکەی هاووڵاتیانی ئێمە، ژیان لە ژێر سێبەری ئاڵای وڵاتەکەمانە. ڕێگە نادەین نائارامی و ناسەقامگیری و ئاڵۆزی سێبەر بخاتە سەر ئەو دۆخە".

Zafer Fatih Beyaz  | 24.02.2026 - نوێکردنەوە : 24.02.2026
سەرکۆمار ئەردۆغان: "لە نەمانی تیرۆر تورک، کورد، عەرەب، عەلەوی و سوننە، براوەی دۆخەکە دەبن"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، تورک، کورد، عەرەب، عەلەوی و سوننە لە نەمانی مەترسی تیرۆردا بە بێ جیاوازی براوەی دۆخەکە دەبن.

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی خوانێکی بەربانگدا لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس، جەندەرمە و ئاسایشپارێزەکان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لەسەرەتای گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی هەر کەسێک کە ئاسایشی مرۆیی تێکدەدەن، دەستدرێژی دەکەنە سەر ئاسایشی وڵاتەکەمان و هێرش دەکەنە سەر ئازادی و دیموکراسیمان. بۆ پووچەڵکردنی هەر یارییەک ئامادەین، هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی ٢٣ ئەزموون، سیاسەتێکی ژیرانە و ستراتیژییەکی پلانداڕێژراو ئەنجام بدەین".

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "پارێزراوترین شوێن بۆ تاکە تاکەی هاووڵاتیانی ئێمە، ژیان لە ژێر سێبەری ئاڵای وڵاتەکەمانە. ڕێگە نادەین نائارامی و ناسەقامگیری و ئاڵۆزی سێبەر بخاتە سەر ئەو دۆخە".

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە پڕۆسەی تورکیای بێ تیرۆر کرد و گوتی: "لە کاتێکدا کە نزای گەلەکەمان لەگەڵە و هەرگیز بە تەنیا جێیان نەهێشتن لە هەنگاوەکانماندا، بە هەستیارییەکی تەواوەوە، قۆناغەکە بەڕێوە دەبەین. کاتێک مەترسی تیرۆر نەما، هەموو تورک، کورد، عەرەب، عەلەوی و سوننە، بە بێ جیاوازی، هەموو تاکێکی گەلەکەمان براوەی دۆخەکە دەبن".

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "دۆست و دوژمنانمان بە ئاشکرا دەبینن کە تورکیا بە چ ئاستێک، بەهێز، هۆشیار، بەتوانا، چالاک و بە ئیرادەتر بووە. پەنا بە خوا بە یەکەوە تورکیایەک دروست دەکەین کە تێدا دایکان نەگرین، لاوانی تازە پێگەیشتوو لە دەست نەچن و ئاگر نەکەوێتە هیچ ماڵێکەوە. ئەم وڵاتە کە لەسەر شانی قارەمانان، پاڵەوانانی جەنگ و شەهیدەکانمان باڵای گرتووە، تا هەتا هەتایە لەپاڵ ئەواندا دەمێنێتەوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: "پەنا بە خوا هەموومان بەیەکەوە تورکیا دەگەیەنینە ئەو گەورەیی و بەهێزییەی کە واتای خۆی لە سەدەی تورکیا دایە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın