توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان شەش مزگەوتی نوێی لە زانکۆی بەرگری نیشتمانیی و یەکە پەیوەندیدارەکانیدا کردەوە

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "پشتیوان بە خودا ئەو شەش مزگەوتە نوێیەی لە زانکۆی بەرگری نیشتمانییمان و یەکە پەیوەندیدارەکانیدا دروست کردنیان تەواو بووە، بەڕووی عیبادەتدا دەکەینەوە".

Zeynep Rakipoğlu, Mikail Bıyıklı, Gökçe Karaköse  | 18.07.2025 - نوێکردنەوە : 18.07.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان شەش مزگەوتی نوێی لە زانکۆی بەرگری نیشتمانیی و یەکە پەیوەندیدارەکانیدا کردەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە زانکۆی بەرگری نیشتمانیی و یەکە پەیوەندیدارەکانیدا شەش مزگەوتی نوێی کردەوە، کە دروست کردنیان تەواو بووە.

لە میانی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەکۆمەڵی ژمارەیەک مزگەوت لە یەکەکانی سەربە زانکۆی بەرگری نیشتمانیی لە چەند پارێزگایەکدا، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "پشتیوان بە خودا ئەو شەش مزگەوتە نوێیەی لە زانکۆی بەرگری نیشتمانییمان و یەکە پەیوەندیدارەکانیدا دروست کردنیان تەواو بووە، بەڕووی عیبادەتدا دەکەینەوە".

گوتیشی: "هەر یەکێک لە مزگەوتانەمان شێواز و جوانی و تایبەتمەندییەکانی بیناسازی سەردەمی سەلجوقیان تێدایە. هیوادارم ئەو بانگ و سەڵاواتانەی لەم مزگەوتانەدا دەخوێندرێن، ئەو نزا و عیبادەتانەی تیایاندا ئەنجام دەدرێن ببنە مایەی خێر بۆ وڵات و گەلەکەمان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın