توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "داوا لە گەلەکەمان دەکەم ئاگاداری درۆ و چەواشەکارییەکان بن"

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "سات بە سات بەدواداچوون بۆ کارەکانی گۆڕەپانەکە دەکەین. دڵنیا دەبینەوە لەوەی پشکنینە پێویستەکان بەووردی ئەنجام دەدرێن و ڕووداوەکە لە هەموو ڕوویەکەوە ڕوون دەبێتەوە".

Zafer Fatih Beyaz  | 12.11.2025 - نوێکردنەوە : 13.11.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "داوا لە گەلەکەمان دەکەم ئاگاداری درۆ و چەواشەکارییەکان بن"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بەو فڕۆکە بارهەڵگرە سەربازییەی لە سنووری جۆرجیا-ئازەربایجان کەوتەخوارەوە ڕایگەیاند: "سندوقی ڕەشی فڕۆکەکەمان دۆزراوەتەوە، لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە. تەرمی ١٩ شەهیدمان دۆزیوەتەوە. کارەکانمان بۆ دۆزینەوەی دوا تەرم بەردەوامە".

لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی فراوانی سەرۆکەکانی لقی پارێزگاکانی ئاک پارتیدا لە ئەنقەرە، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

سەبارەت بەو فڕۆکە بارهەڵگرە سەربازییەی لە سنووری جۆرجیا-ئازەربایجان کەوتەخوارەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "سندوقی ڕەشی فڕۆکەکەمان دۆزراوەتەوە، لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە. تەرمی ١٩ شەهیدمان دۆزیوەتەوە. کارەکانمان بۆ دۆزینەوەی دوا تەرم بەردەوامە".

گوتیشی: "سات بە سات بەدواداچوون بۆ کارەکانی گۆڕەپانەکە دەکەین. دڵنیا دەبینەوە لەوەی پشکنینە پێویستەکان بەووردی ئەنجام دەدرێن و ڕووداوەکە لە هەموو ڕوویەکەوە ڕوون دەبێتەوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە وەزارەتی بەرگریی و سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانمان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک ڕای گشتیی ئاگادار دەکەنەوە و بەردەوامیش دەبن و، ڕایگەیاند: "بە تایبەتی داوا لە گەلەکەمان دەکەم ئاگاداری درۆ و دەلەسە و چەواشەکارییەکان بن. داواکارم بە تایبەتی ڕێگە نەدەن بەوانەی بەو ڕادەیە نزم بوونەتەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕووداوێکی لەم شێوەیە بەکاربهێنن بۆ سیاسەتی پیسی خۆیان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın