توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "تورکیامان گەیاندووەتە ئاستێک دەتوانێت لە هەموو بوارێکدا ڕکابەری جیهان بکات"

Merve Yıldızalp Yormaz  | 10.11.2025 - نوێکردنەوە : 11.11.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "تورکیامان گەیاندووەتە ئاستێک دەتوانێت لە هەموو بوارێکدا ڕکابەری جیهان بکات"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "چۆن دژی ئەوانە دەوەستینەوە کە بە بەستنی ماسکی ئەتاتورک لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سیاسەتدا دوژمنایەتی ئەم گەلە و بەهاکانی دەکەن، بە هەمان شێوە بە سەرخستنی جەنگی سەربەخۆییمان دژی ئەو دەربڕینە سوکایەتیانە دەوەستینەوە کە ئاڕاستەی غازی مستەفا کەمال دەکرێن، کە ڕێگایەکی نوێی لەبەردەم گەلەکەماندا کردەوە".

لە میانی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ئەتاتورک کە لە دەزگای باڵای کلتووری، زمان و مێژووی ئەتاتورک بەڕێوەچوو، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا، سەرکۆمار ئەردۆغان بە ڕێزەوە یادی ٨٧هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی غازی مستەفا کەمال ئەتاتورکی دامەزرێنەری کۆماری تورکیای کردەوە و، بە سوپاسەوە یادی هەموو ئەندامانی پەرلەمانی غازی کردەوە، کە جەنگی سەربەخۆییان بەڕێوەبرد و دەوڵەتی نوێیان دامەزراند.

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوانەی بەناوی بەرز ڕاگرتنی کۆمارەوە مێژووی پڕ شکۆ ڕەت دەکەنەوە، لەگەڵ ئەوانەی هەوڵ دەدەن لە ئەزموونی ١٠٢ ساڵەی کۆمار کەم بکەنەوە خزمەت بەهەمان ئامانج دەکەن و، گوتی: "دەبینین لەم دواییانەدا هەوڵ دەدرێت ئەو مشتومڕە ڕووخێنەر و ماندووکەرانەی لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە هێڵی هەڵە سەبارەت بە ڕۆژە نیشتمانییەکانمان دروست دەکەن، بهێنرێتە ئاراوە. ئەوانەی بەناوی بەرز ڕاگرتنی کۆمارەکەمان مێژووی پڕ شکۆمان ڕەت دەکەنەوە، لەگەڵ ئەوانەی هەوڵ دەدەن لە ئەزموونی ١٠٢ ساڵەی کۆمارەکەمان کەم بکەنەوە، لە ڕواڵەتدا دژ بە یەک دەر دەکەون، بەڵام لە بنەڕەتدا خزمەت بەهەمان ئامانج دەکەن".

گوتیشی: "چۆن دژی ئەوانە دەوەستینەوە کە بە بەستنی ماسکی ئەتاتورک لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سیاسەتدا دوژمنایەتی ئەم گەلە و بەهاکانی دەکەن، بە هەمان شێوە بە سەرخستنی جەنگی سەربەخۆییمان دژی ئەو دەربڕینە سوکایەتیانە دەوەستینەوە کە ئاڕاستەی غازی مستەفا کەمال دەکرێن، کە ڕێگایەکی نوێی لەبەردەم گەلەکەماندا کردەوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە بە تانک و تۆپەکانمان لە جیهاندا ناوبانگمان دەرکردووە و، ئێستا لە هەر بستێکدا بە وەبەرهێنان و کارە گەورەکان سەدەی تورکیا بنیات دەنێین و، ڕایگەیاند: "یەک بە یەک هەموو ئەو شتانەمان ئەنجام دا کە دەیانگوت 'ناکرێت، ناتوانن بیکەن'. لە ٢٣ ساڵدا دەیان جار نیشانماندا خزمەت کردنی کۆمار چۆن دەبێت".

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیایان گەیاندووەتە ئاستێک دەتوانێت لە هەموو بوارێکدا ڕکابەری جیهان بکات و، ڕایگەیاند: "بەو شێوەیەی کە خودی غازی خەونی پێوە بینیبوو کە دەیگوت 'گەورەترین بەرهەمی منە' کۆماری تورکیامان گەیاندووەتە ئاستێک دەتوانێت لە هەموو بوارێکدا ڕکابەری جیهان بکات".

ڕاشیگەیاند "پشتیوان بە خودا بۆ ساڵانی زۆرتر کار بۆ تورکیا دەکەین، خزمەت دەکەین و بەرهەم بۆ وڵاتەکەمان زیاد دەکەین، وڵاتەکەمان لە هەموو بوارێکدا بە ئامانجەکانی شاد دەکەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın