توركيا, جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان: "بەردەوامین لە دەسپێشخەرییەکانمان بۆسەرلەنوێ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان"

Mümin Altaş  | 11.03.2026 - نوێکردنەوە : 11.03.2026
سەرکۆمار ئەردۆغان: "بەردەوامین لە دەسپێشخەرییەکانمان بۆسەرلەنوێ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هەر چۆن ماوەی هەزار ساڵە لەسەر خاکی نیشتمان کە بە خوێنی شەهیدان ئاودراوە بەڕوویەکی سپی و سەربەرزانە بە ئازادی ژیاوین، پشتیوان بە خودا تا قیامەت هەر بە ئازادی دەژین".

لە میانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشكه‌ش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ڕەسانەیەتیی کردەوە و، ڕایگەیاند: "هەرگیز پشت لە ڕەسەنایەتی و باوباپیرانمان ناکەین. کێ هەرچی دەڵێت با بیڵێت و هەر بەیاننامەیەک بڵاودەکەنەوە بابیکات، ئێمە بە توندی پابەندین بەو خەسڵەتانەی ئێمەیان دروستکردووە".

گوتیشی: "ڕێگە نادەین هیچ بەدخوازێکی ناوخۆیی و دەرەکی زیان بەم خەسڵەتانە بگەیەنێت، ئیرادەمان تێکبشکێنێت و ئەم گەلە بکاتە دیلی ترسە ساختە و وەهمییەکان".

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە گرنگیی پاراستنی مافەکانی ولات کردەوە و، ڕایگەیاند: "هەر ٨٦ ملیۆنەکەمان هەموو بەیەکەوە بە گیانمان پارێزگاری لە مافی یەکتر و مافەکانی کۆماری تورکیا دەکەین".

ڕاشیگەیاند: "وەک تورکیا وڵاتێک نین بەرامبەر ئەو قەیرانانەی لە دەوروبەرماندا هەن بێباک بین، یان لە کاتی قەیرانەکاندا پشت لە دۆست و برایانمان بکەین".


سەرکۆمار ئەردۆغان تیشکی خستە سەر گرنگیی دیپلۆماسیی لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا و، ڕایگەیاند: "پێش ئەوەی ئەم جەنگە گەورەتر بێت و هەموو ناوچەکە بسووتێنێت، دەبێت ڕابگیرێت. ئەگەر دەرفەت بە دیپلۆماسی بدرێت، ئەوا سەرکەوتن لەمەدا زۆر گونجاوە".

گوتیشی: "ئارامگرانە بەردەوامین لە هەوڵ و دەسپێشخەرییەکانمان لە پێناو سەرلەنوێ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان و کاراکردنەوەی دیپلۆماسیی".

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان هۆشداری دا لە کەوتنە ناو شەبەکەی کۆمەڵکوژیی زایۆنی و ، ڕایگەیاند: "نابێت بە هیچ شێوەیەک بکەوینە ناو یاری شەبەکەی کۆمەڵکوژیی زایۆنییەوە کە دەیەوێت کەرەستەی کەسێک بەکار بهێنێت بۆ پێکانی ئامانجێکی دیکە".

ڕاشیگەیاند: "ئەم گەلە لەو هێز، ورە، توانا و دەسەڵاتەدایە کە چۆن لە ڕابردوودا کردوویەتی ئەمڕۆ و سبەینێش بە ئیرادە و بوێرییەکی پۆڵایینەوە ئەو دەستە بشکێنێت کە درێژدەبێت بۆسەر پیرۆزیەکانی. ڕێکاریی پێویست بەرامبەر ئەو سیناریۆ خوێناوییانە دەگرینەبەر کە دەیانەوێت لە ناوچەکەماندا جێبەجێیان بکەن، بە تایبەت شەڕی مەزهەبی".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın