سەرکۆمار ئەردۆغان: "بەردەوام دەبین لە پاراستنی هەڵوێستی ئاشتیخوازانەمان"
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "کۆتاییهاتنی ئەو تراژیدیایانەی وەک ئەوەی غەززە کە دڵی هەموومان دەسوووتێنێت و سهرلهنوێ بهرقهرار كردنی ئاشتیی، ئارامیی و سەقامگیریی لە تەواوی جیهان، بەتایبەت لە ناوچەکەماندا لە هەموو کاتێک زیاتر گرنگە".
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "وەک تورکیا پێداگرانه بەردەوام دەبین لە پاراستنی هەڵوێستی بنەمادار، پێداگرانه و ئاشتیخوازانەمان کە بەها مرۆییەکان و دادپەروەریی کردووەتە چەقی خۆی. هەموو تواناکانمان دەخەینەگەڕ بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی ئارامین و ئاسایش، نەک تەنیا لە ناوچەکەمان، بەڵکو لە تەواوی جیهاندا".
لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە ئاڕاستەی پێنجهەمین لووتكەی پەیوەندی ستراتیجیی ستراتکۆم-ی کرد، سەرکۆمار ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە میوانداری کردنی بەشداربووانی لووتکەکە لە ئیستانبوڵ.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە سیستمی جیهانیی کرد و، ڕایگەیاند: "سیستمی نێودەوڵەتیی کە دوای جەنگی دووهەمی جیهان لەلایەن وڵاتە براوهكانی جهنگ دامەزرێندرا، نزیکەی لە گشت بوارەکاندا ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی شەرعییەت بووەتەوە. ئەو کۆمەڵە، ڕێسا و بەهایانەی بنەمای سیستمەکە پێکدەهێنن، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەرک و کاراییان لەدەست دەدەن".
گوتیشی: "کۆتاییهاتنی ئەو تراژیدیایانەی وەک ئەوەی غەززە کە دڵی هەموومان دەسوووتێنێت و سهرلهنوێ بهرقهرار كردنی ئاشتیی، ئارامیی و سەقامگیریی لە تەواوی جیهان، بەتایبەت لە ناوچەکەماندا لە هەموو کاتێک زیاتر گرنگە".
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر هەڵوێستی تورکیا کردەوە و، ڕایگەیاند: "وەک تورکیا پێداگرانه بەردەوام دەبین لە پاراستنی هەڵوێستی بنەمادار، پێداگرانه و ئاشتیخوازانەمان کە بەها مرۆییەکان و دادپەروەریی کردووەتە چەقی خۆی. هەموو تواناکانمان دەخەینەگەڕ بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی ئارامین و ئاسایش، نەک تەنیا لە ناوچەکەمان، بەڵکو لە تەواوی جیهاندا".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
