سەرکۆمار ئەردۆغان: "بەدڵنیاییەوە گرفتی گرانی کە هەموومانی تووشی کێشە کردووە، چارەسەر دەکەین"
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان:"بێگومان سەندیکاکان بۆ ڕێکخستنی ڕەنج و خەباتی مافەکان زۆر گرنگن. بەڵام با لەبیرمان نەچێت کە بوونی سەندیکاکانمان بە کرێکارەوە بەندە، بە زەحمەتکێشەوە بەندە. سەندیکاکان هەن چونکە کرێکار هەیە، چونکە زەحمەتکێش هەیە".
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئارەقەی نێوچەوان و ڕەنج هێندە پیرۆز و بەرز و شایەنی ڕێزلێنانن کە ناتوانرێت بە هیچ ئایدۆلۆجیا، پارت، دەستە و گرووپێکەوە ببەسترێنەوە. تەنیا لە ڕوانگەیەکی مافەکانەوە دەتوانرێت بە شێوەیەکی دروست لە پەیوەندی نێوان کرێکار و خاوەنکار تێبگەین".
لە میانی بەشداری کردنی لە "بەرنامەی ٥٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکاران-هاک (HAK-İŞ)"دا، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە HAK-İŞ کرد و، ڕایگەیاند: "HAK-İŞ لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە بێ ئەوەی بایەخ بە تێگەیشتنە سەندیکالییە ئایدۆلۆجییەکانی سەردەمی جەنگی سارد بدات، نموونەیەکی سەندیکالیی ڕێکوپێک و بەردەوام و جێگیری نیشانداوە و، ٥٠ ساڵە پێشەنگایەتی سەندیکالیزم لە وڵاتەکەماندا گرتووەتە ئەستۆ".
%2F20251118_2_71691923_119300923.jpg)
گوتیشی: "ئارەقەی نێوچەوان و ڕەنج هێندە پیرۆز و بەرز و شایەنی ڕێزلێنانن کە ناتوانرێت بە هیچ ئایدۆلۆجیا، پارت، دەستە و گرووپێکەوە ببەسترێنەوە. تەنیا لە ڕوانگەیەکی مافەکانەوە دەتوانرێت بە شێوەیەکی دروست لە پەیوەندی نێوان کرێکار و خاوەنکار تێبگەین''.
%2F20251118_2_71693561_119303651.jpg)
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە گرنگیی سەندیکاکان کرد و، ڕایگەیاند: "بێگومان سەندیکاکان بۆ ڕێکخستنی ڕەنج و خەباتی مافەکان زۆر گرنگن. بەڵام با لەبیرمان نەچێت کە بوونی سەندیکاکانمان بە کرێکارەوە بەندە، بە زەحمەتکێشەوە بەندە. سەندیکاکان هەن چونکە کرێکار هەیە، چونکە زەحمەتکێش هەیە".
%2FAA-39740077.jpg)
ڕاشیگەیاند: "هەموو بەیەکەوە بینیمان کاتێک حکوومەتە تەمەن کورتەکان دەکەونە دەست کادرە لێهاتوو و خاوەن ویژدانەکان، وڵات لە ماوەیەکی کورتدا دەتوانێت چ شتانێک بەدەستبهێنێت".
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشەی گرانیی کرد و، ڕایگەیاند: "بەدڵنیاییەوە کێشەی گرانی کە هەموومانی توشی کێشە کردووە، چارەسەر دەکەین".
%2F20251118_2_71693561_119303650.jpg)
