سەرکۆمار ئەردۆغان: "بایەخێکی زۆر بە پاراستنی دامەزراوەی خێزان دەدەین"
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "ڕێوشوێنی پێویست دژ بە سەپاندنەکانی وەک نەهێشتنی جێندەر و ڕەوتە چەوتەکانی وەک هاوڕەگەزخوازی دەگرینەبەر و، ڕێگە بە هیچ جۆرە سازش و کەمتەرخەمیی و سستییەک نادەین".
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ڕێوشوێنی پێویست دژ بە سەپاندنەکانی وەک نەهێشتنی جێندەر و ڕەوتە چەوتەکانی وەک هاوڕەگەزخوازی دەگرینەبەر و، ڕێگە بە هیچ جۆرە سازش و کەمتەرخەمیی و سستییەک نادەین".
لە میانی بەشداری کردنی لە سیمپۆزیۆمی خێزان و کلتوور-هونەر، کە لە کتێبخانەی نەتەوەیی بێشتەپە بەڕێوەچوو، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بە گرنگیی زیاتر بە پاراستنی دامەزراوەی خێزان دەدەن و ڕایگەیاند: "لە سەردەمێکدا کە سەرمایەداری جیهانی بەرەی نوێ کردووەتەوە و ئیمپریالیزمی کلتووری و گەمارۆی دیجیتاڵی لە جیهاندا توندتر بووە، بایەخێکی زۆر بە پاراستنی دامەزراوەی خێزان دەدەین".
گوتیشی: "ڕێوشوێنی پێویست دژ بە سەپاندنەکانی وەک نەهێشتنی جێندەر و ڕەوتە چەوتەکانی وەک هاوڕەگەزخوازی دەگرینەبەر و، ڕێگە بە هیچ جۆرە سازش و کەمتەرخەمیی و سستییەک نادەین".
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەو داتایانە کرد کە دەزگای ئاماری تورکیا (TÜİK) خستوویەتەڕوو لە بارەی ڕێژەی لەدایکبوون لە تورکیادا و، ڕایگەیاند: "بەپێی ئەو داتایانەی TÜİK بڵاوی کردووەتەوە، تێکڕای ڕێژەی منداڵبوون کە ساڵی ڕابردوو پێوانە کراوە ١،٤٨ بووە. لە ئێستادا ڕووبەڕووی کارەسات دەبینەوە".
ڕاشیگەیاند: "زەنگەکانی ئاگاداری لە بارەی داهاتوومان لێدەدەن، هەمیش بە دەنگێکی بەرز. هەرکەسێک بیر لە داهاتووی ئەم وڵاتە بکاتەوە، ناتوانێت بێ هەڵوێست بێت".
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە گرنگیی خێزان کرد و، ڕایگەیاند: "داوا لەو باوکانە دەکەم کە خاوەنی منداڵن، زیاتر هاوکاری هاوسەرەکانیان بکەن و پشتیوانیان بن و، کاتێکی زیاتر لەگەڵ منداڵەکانیاندا بەسەربەرن".

گوتیشی: "لە سەری ساڵەوە پشتیوانی زیاتر پێشکەش بەو گەنجانەمان دەکەین کە هاوسەرگیری دەکەن. بە هەمان شێوە هاوکارییەکانمان بۆ منداڵبوون زیادکردووە".
