توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "ئەرکمان بنیاتنانی سەدەی تورکیایە بە هەموو شکۆمەندییەکانییەوە''

- سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئامانجمان تورکیای گەورە و بەهێزە، ئەرکمان بنیاتنانی سەدەی تورکیایە بە هەموو شکۆمەندییەکانیەوە".

Zafer Fatih Beyaz  | 02.07.2025 - نوێکردنەوە : 03.07.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "ئەرکمان بنیاتنانی سەدەی تورکیایە بە هەموو شکۆمەندییەکانییەوە''

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئامانجمان تورکیای گەورە و بەهێزە، ئەرکمان بنیاتنانی سەدەی تورکیایە بە هەموو شکۆمەندییەکانیەوە. ئاڕاستەنیشاندەرمان ئەو بەها دێرینانەن کە ئێمەیان کردووە بە ئێمە. ڕێبەرمان ئیرادەی پیرۆزی گەلەکەمانە کە تاجی سەرمانە. سەرچاوەی هێز و ئیلهامیشمان تاک بە تاکی ٨٦ ملیۆن هاوولاتیەمانە بەبێ جیاوازی پارتی سیاسیی، ڕەچەڵەک و بیروباوەڕ''.

لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی کەمپی قوتابخانەی سەرکردایەتی ئەکادیمیای ڕێکخستنەکانی سەرۆکایەتی لێکۆڵینەوە و گەشەپێدانی ناوەندی گشتیی لقی ژنانی ئاک پارتیدا، سەرکۆمار ئەردۆغان، گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە دۆزی پارتەکەی کرد و، ڕایگەیاند: ئەم دۆزە پیرۆزە، دۆزی دڵە دڵسۆز و جەنگاوەرەکانە کە زانیاری ئاوێتەی ئەدەب و، خەبات ئاوێتەی دانایی و دەسەڵات ئاوێتەی خۆنەویستیی دەکەن''.

گوتیشی: "ئامانجمان تورکیای گەورە و بەهێزە، ئەرکمان بنیاتنانی سەدەی تورکیایە بە هەموو شکۆمەندییەکانیەوە. ئاڕاستەنیشاندەرمان ئەو بەها دێرینانەن کە ئێمەیان کردووە بە ئێمە. ڕێبەرمان ئیرادەی پیرۆزی گەلەکەمانە کە تاجی سەرمانە. سەرچاوەی هێز و ئیلهامیشمان تاک بە تاکی ٨٦ ملیۆن هاوولاتیەمانە بەبێ جیاوازی پارتی سیاسیی، ڕەچەڵەک و بیروباوەڕ''.

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: ''ئێمە بزووتنەوەیەکی سیاسیین لە ئامێزی گەلەوە هەڵقوڵاوین، بە نزای ئەم گەلە ئازیزە کەوتووینەتە ڕێ و ڕوومان سپی و سەرمان بەرزە و دڵمان پڕە لە خۆشەویستی خزمەت کردنی وڵات. قەدەغەکانمان هەڵگرت، ئەو لایەنە نافەڕمیانەمان پەرتەوازە کرد کە هەوڵی سەپاندنی ویستی خۆیان دەدا، هەموو بەیەکەوە سنوورمان بۆ ئەوانە دانا کە خۆیان بە گەورەتر لە گەل دەزانی''.

سەبارەت بەو کاریکاتێرەی تیایدا پێغەمەر (درودی خودای لەسەر بێت) کراوەتە ئامانج، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕووی دەمی کردە سەرۆکی گشتیی جەهەپە، ئۆزگور ئۆزەل و ڕایگەیاند: "ئەگەر ناتوانیت ئەو سوکایەتی و ڕەزاڵەت و تێکدانە ببینیت کە ملیۆنان کەس بینیویانە، ئەوا لە خۆتدا بە دوای کێشەکەدا بگەڕێ نەک لە کەسانی دیکەدا".

گوتیشی: ''جەهەپە تەنیا نەبووەتە یاری دەستی دزەکانی شارەوانی، بەڵکو بووەتە دەستکەلای کەسانی پەراوێزخراوی گەل، تێکدەرە دەمامکدارەکان و چەتە دەم پیسەکانی سەر شەقام".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە جەهەپە لە دەستی ئەو کەس و کۆمەڵەی توانای بڕیاردانی سەربەخۆیان نییە، خەریکە پەراوێز دەخرێت و، دەبێتە ناوەندی ئەو قسە و قسەڵۆکانەی سیاسەتی تورکیا نەخۆش دەخەن.

ڕاشیگەیاند: "لە ئێستادا پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی تورکیا بەڕێوەنابرێت،بەلکو وەک کەشتیەک کە سوکانەکەی قفڵ بووە بەئاڕاستەیەکی نادیاردا دەڕوات. ئەو ڕێگایەی ئۆزگور ئۆزەل گرتویەتی دەرناچێت".

سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەر لە بەرەنگاربوونەوەی لادەرانی هاوڕەگەزخوازانەوە تا داوەکانی قوماری ئەلیکترۆنی و سیاسەتەکانی نەهێشتنی جێندەر و ئیمپریالیزمی کولتووری، ڕۆژانە لە بەرەیەکی نوێدا خەبات دەکەین.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın