Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
06 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی بەرفراوانی سه‌رۆك لقه‌كانی پارته‌كه‌ی كه لە ناوه‌ندی گشتی ئاك پارتی به‌ڕێوه‌چوو، به‌شدارییكرد و ناوی كاندیدی پارته‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی 14 شار ئاشكراكرد.
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی دیداری سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی ئه‌ڵمانیا دوا و گوتی:
"ئه‌نجامدانی به‌رنامه‌كان وه‌ك بڵێی هه‌موویان دوور له چاوی میدیاكان ئه‌نجامدران ئه‌وه‌ش ئه‌م گه‌شته‌ی سه‌یرتر كرد. له په‌رله‌مانی فیدرال له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه كۆده‌بێته‌وه كه به‌درێژایی ژیانی سیاسی‌یان خۆیان بۆ دژایه‌تی توركیا ته‌رخانكردووه و هێرشیان كردۆته سه‌ر وڵاته‌كه‌مان و به‌وه ناسراون كه له په‌یوه‌ندی نزیكدان له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان. یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له گه‌ڵی كۆبووەته‌وه و وێنه‌یان گرتووه نامه‌وێت ناوی به‌سه‌ر زارم‌دا بێت گوایه ئه‌و ژنه په‌رله‌مانتاره ئه‌ڵمانییه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مانه. به‌ڕاستی ده‌مانه‌وێت بزانین كڵچدارئۆغڵو له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتاره خاوه‌ن دۆسیه تاریكه‌ی ئه‌ڵمانیا باسی چیی كردووه. ته‌نها ئه‌وه‌نده نییه. نامه‌وێت ناوی سیاسییه‌كانی دیكه بده‌م كه سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كڵچدارئۆغڵو له ئه‌ڵمانیا چاوی پێیان كه‌وتووه. ئه‌وانیش هه‌مان دۆسیه‌یان هه‌یه".
- "ده‌ست له‌و شێوازانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌گرین كه ده‌بنه هۆی ژاوه‌ژاو و شێواندنی دیمهنەکان"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی شێوازی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه گوتی:
"ئێمه وه‌ك ئاك پارتی له قۆناغی هه‌ڵبژاردنی 31ی ئاداری 2019ه‌وه به‌ته‌واوی ده‌ست له‌و شێوازانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌گرین كه ده‌بنه هۆی ژاوه‌ژاو و شێواندنی دیمهنەکان. بڕیارماندا هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌جۆرێك به‌ڕێوه‌ببه‌ین، رێز له ژینگه و مرۆڤایه‌تی بگرێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وتاره‌كه‌یدا ناوی كاندیدی پارته‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی 14 شار ئاشكرا كرد كه به‌م شێوه‌یه:
1- كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی ئاگری، ساڤجی سایان
2- كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی ئاكسارای، ئه‌نوه‌ر دینچه‌ر
3- كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی بیله‌جیك، نیهات جان
4- كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی ئه‌رزنجان، جه‌لاله‌ددین باشسۆی
5- كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی ئه‌دیرنه، كۆرای ئویماز
6- كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی ئیدر، عادل ئهشرم
7- كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی ئیسپارتا، شوكرو باشدهغیرمهن
8- كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی قه‌رس، ئه‌نسار ئێردۆغدو
9- كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی كرشههیر، یاشار باخچه‌جی
10- كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی كوتاهیه، ئه‌حمه‌د سامی كوتڵو
11- كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی سێرت، عه‌لی ئیلباش
12- كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی دێرسم، گۆكهان ئارسڵان
13- كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی وان، نه‌جده‌ت تاكڤا
14- كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی زۆنگوڵداك، عومه‌ر سه‌لیم ئالان
پێشتر سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی كاندیدانی ئاك پارتی-دا كه له ناوه‌ندی كۆنگره‌ی خه‌لیجی ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، ناوی 40 كاندید و له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتی-شدا ناوی 20 كاندیدی دیه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی شار و شارۆچكه‌كانی توركیا ئاشكرا كردبوو.
ئه‌م جۆره سەرکۆمار ئه‌ردۆغان تا ئێستا ناوی 74 كاندیدی پارته‌كه‌ی ئاشكراكردووه.
سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند، كاره‌كان له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شار و شارۆچكه‌ی و ناحیه‌كان به‌رده‌وامه و له رۆژانی داهاتوودا ناوی كاندیده‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ژماره‌یه‌ك له‌و شتانه‌ی ماون (له هاوپه‌یمانی گه‌ل) ئێمه وه‌ك سه‌رۆكه‌كان (سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی) دیسانه‌وه له‌باره‌یانه‌وه كۆده‌بینه‌وه و بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ین".