Cüneyt Karadağ,Mohammed Baqi Hussein
28 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2018
به‌رلین - AA
له كۆشكی بیلوڤی له به‌رلین رێوڕه‌سمێكی سه‌ربازی بۆ پێشوازیی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رێكخرا، كه به‌سه‌ردانێك له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ركۆماری ئه‌ڵمانیا فرانك واڵته‌ر شتاینمایه‌ر گه‌یشتووه‌ته ئه‌ڵمانیا.
به‌رله رێوڕه‌سمه سه‌ربازییه‌كه، ئه‌ردۆغان و ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ری له‌لایه شتاین مایه‌ر و ئیلكی بودنبهندهری هاوسه‌ریه‌وه له‌ده‌روازه‌ی كۆشكه‌كه‌دا پێشوازییان لێكرا.
دواتر ئه‌ردۆغان ده‌فته‌ره تایبه‌ته‌كه‌ی واژۆكرد.
دوای خوێندنی مارشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ردوو وڵات، هه‌ردوو سهركۆمار سڵاوی سه‌ربازییان كرد.
ئه‌ردۆغان و شتاینمایه‌ر دوای رێوڕه‌سمه‌كه چاوپێكه‌وتنی دووقۆڵییان به‌داخراوی به‌ڕووی مێدیاكاندا ده‌ستپێكرد.
بڕایاره ئه‌ردۆغان دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ كۆبێته‌وه.