Ramal Abdullah Mahmood
23 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2017
پەرلەمانی تورکیا – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای ئەوەی وەک میوان بەشداری کرد لە دانیشتنی پەرلەمانی تورکیا تایبەت بە ٢٣ی نیسان جەژنی منداڵان و سەروەری نەتەوەیی تورکیا، پەرلەمانی بەجێ هێشت.
ئەردۆغان دوای سەیرکردنی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر جێگای سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ئیسماعیل قارەمان دانیشت. دواتر ئەردۆغان لەلایەن ئیسماعیل قارەمان لە مەراسیمی سەربازیدا بەڕێ کرا.
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی مشتومڕی نێوان سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم و سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو لە دانیشتنی رۆژەڤی تایبەتی پەرلەمانی تورکیا، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "سیاسەت لەسەر بنەمای مشتومڕ نا، بەڵکو لەسەر بنەمای ئاشتی بونیاد بنێن".