Sinan Uslu,Muhammet Ali Kemal
11 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
دوای تەواوبوونی گفتوگۆکانی پەیوەست بە پرۆژەیاسای بوودجەی ٢٠١٩ لە دانیشتنی پەرلەماندا، سەرۆکی پەرلەمان، بینالی یڵدرم و جێگری سەرکۆمار، فوئاد ئۆکتای و سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی لە بەشی پشتەوەی دیوانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ ماوەیەک پێکەوە وەستان و گفتوگۆیان کرد.
دواتر دەولەت باخچەلی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە وادەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی گەلدا، دەولەت باخچەلی باسی لەوەکرد لە وادەیەکی گونجاودا لەم هەفتەیەدا چاوەڕوانی ئەوەن کۆبوونەوەکە ئەنجام بدەن.
سەبارەت بە پرسیارێک لەبارەی ئەو گرژییەی لە دانیشتنی پەرلەماندا روویدا، دەولەت باخچەلی گوتی: "دەکرێت بابەتی لەم جۆرە رووبدات، کۆبوونەوەکان بەردەوام بوون".