Hilmi Tunahan Karakaya,Hüseyin Yıldız,Muhammet Ali Kemal
10 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2018
هاتای - AA
سوپای تورکیا هێزی پشتیوانیی کۆماندۆی بۆ یەکە سەربازییەکای سەر سنوور لەگەڵ سووریا، رەوانەکرد.
یەکەکانی کۆماندۆ، ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەکان و هێزە تایبەتەکانی جەندرمە کە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی تورکیاوە رەوانە کرابوون، گەیشتنە هاتای.
کاروانە سەربازییەکە کە ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی تایبەت بە بڕینی تۆڕەکانیان لەنێودابوو، بە هەریەک لە شارۆچکەکانی کرکهان و هاسساوە لە رێوشوێنێکی ئەمنییدا تێپەڕین و بەرەو یەکەکانی سەر سنوور لەگەڵ سووریا رۆیشتن.