بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٢ پلە دەریای ئیجە-ی ھەژاند
- بوومەلەزرەیەک بەگوڕی ٤،٢ پلە بە پێوەری رێختەر، دەریای ئیجە نێوان تورکیا و یۆنان-ی ھەژاند.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
بوومەلەزرەیەک بەگوڕی ٤،٢ پلە بە پێوەری رێختەر، دەریای ئیجە نێوان تورکیا و یۆنان-ی ھەژاند.
سەرۆکایەتی ئیدارەی فریاکەوتن و کارەساتە سروشتیەکان لە تورکیا (ئافاد) راگەیەندراوێکی لەبارەی بوومەلەرزەکە بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە کە لە کاتژمێر ٠٧:١١ بە کاتی تورکیا، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٢ پلە بە پێوەری رێختەر روویداوە کە ناوەندەکەی کەناراوەکانی ناوچەی ماگنیسیا لە یۆنان بوو.
بەپێی راگەیەندراوەکە بوومەلەرزەکە، بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر ژێر زەوی روویداوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن