Andaç Hongur,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
23 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌نگمان به‌رامبه‌ر ئه‌وانه (سته‌مكاران) به‌رزكرده‌وه كه‌سانێك ده‌ڵێن چی؟ ده‌ڵێن دیكتاتۆر. با هه‌ر بڵێن، ئێمه به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگمان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا. چونكه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان ده‌ڵێت رازی بوون به سته‌م، سته‌مه. له جیهانێكدا كه رازی بوون به سته‌م، سته‌م بێت، ئایا ئێمه ده‌توانین پێیان بڵێین باش ده‌كه‌ن به‌رده‌وامبن".
له سه‌ره‌تای گوتاره‌كه‌یدا كه له به‌رنامه‌ی یادی مه‌ولوددا له ناوه‌ندی كۆنگره‌ی ئیستانبوڵ پێشكه‌شی كرد، ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه له قورئانی پیرۆزدا ئاماژه به‌وه كراوه كه حه‌زره‌تی محه‌مه‌د جوانترین نموونه‌یه.
سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، وه‌بیریهێنایه‌وه كه دوێنێ به بۆنه‌ی جه‌ژنی منداڵانه‌وه له وتارێكیدا بۆ منداڵان رایگه‌یاندبوو، "نابێت منداڵان باجی ئه‌و جه‌نگانه بده‌ن كه گه‌وره‌كان هه‌ڵیده‌گیرسێنن. نابێت جه‌سته‌ی بچووكی منداڵان باجی كه‌مته‌رخه‌میی گه‌وره‌كان بده‌ن" و گوتی: "چ موسوڵمانێك خۆی به شوێنكه‌وتووی پێغه‌مبه‌ر ده‌زانێت كه گوێی نه‌گرتووه بۆ ده‌نگی نزیكه‌ی یەک ملیۆن مرۆڤی بێ‌تاوان كه به‌شێكی زۆریان منداڵ بوون و له سووریا كوژراون؟ هه‌موومان حاڵی باوكی ئه‌و دوانهیهمان له تهلهڤیزیۆنهكاندا بینی كه له هێرشه كیمیاییهكهدا گیانیان له‌ده‌ستدابوو. هێنامانن بۆ توركیا و له هاتای چاوم به باوك و مام و خزمه‌كانیان كه‌وت. به داخه‌وه له هه‌مان بنه‌ماڵه 100 كه‌س به چه‌كی كیمیایی گیانیان له‌ده‌ستدابوو. شه‌هید بووبوون. ئێستا بیر له دۆخی ئه‌و باوكه بكه‌نه‌وه، هاوسه‌ره‌كه‌شی شه‌هید بووه و دوو منداڵه‌كه‌شی له ده‌ستچووه. ده‌یگوت من ئه‌وان بۆ ماڵی خودا ده‌نێرم. له‌وێ به ده‌ستی خۆی منداڵه‌كانی كفن و دفن كرد. ده‌بێت ئه‌و سته‌مكارانه له‌م جیهانه‌دا تا كه‌ی به سزای خۆیان نه‌گه‌ن و له‌و سته‌مانه به‌رده‌وام بن؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌نگمان به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌دا به‌رزكرده‌وه كه‌سانێك ده‌ڵێن چی؟ ده‌ڵێن دیكتاتۆر. با هه‌ر بڵێن، ئێمه به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگمان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا. چونكه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان ده‌ڵێت رازی بوون به سته‌م، سته‌مه. له جیهانێكدا كه رازی بوون به سته‌م، سته‌م بێت، ئایا ئێمه ده‌توانین پێیان بڵێین باش ده‌كه‌ن به‌رده‌وامبن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە باوەڕدارێک چۆن خۆی پێ جێبەجێکاری پەیامەکانی پێغەمبەرە لە کاتێکدا دۆخی منداڵانی برسی دەبینێت لە سۆماڵ و دەستەوەستان دادەنیشێت و، گوتی: "حەزرەتی محەمەد دەفەرموێت هەر کەسێک خراپەیەکی بینی بە دەست چاکی بکات، ئەگەر هێزی ئەوەی نەبوو بە زمان ئاگاداری بکاتەوە، ئەگەر توانای ئەوەیشی نەبوو با بە دڵ پێی ناخۆش بێت".
رەجەب تەیب ئەرۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە موسوڵمانان وێڕای ئەو فەرموودەیە هێشتا لە رووی پرەنسیپەوە لەگەڵ یەکتر نین و، گوتی: "ئەگەر ئێمە باوەڕمان بەوە بێت کە ئوممەتێکی باشین لەناو کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا، ئەوا پێویستە ئەمە جێبەجێ بکەین. ئەو هەنگاوانەی لە دەستمان دێت بیان نێین پێویستە بە پێی ئەمە بیاننێین. تاکەی چۆن و سەیری چی بکەین؟ ئاخۆ ئێمە دەتوانین قاپێک شۆربا لەگەڵ ئەوان بخۆین و دەستی هاوکارییان بۆ درێژ بکەین؟ ئیدی مافی ئەوەمان نییە ئەمە پشتگوێ بخەین، مەرجە کە ئەوەی پێویستە بیکەین".