1 23
11 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له میانی به‌شداریكردن له پێنجه‌مین به‌رنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ره‌تایی تاوانه‌كانی سایبه‌ر گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
سولەیمان سۆیڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا لەنێو بەرنامەی پەیوەندییکردنی نهێنیی بایلۆکدا كه ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی به‌كاری ده‌هێنن، ٢١٥ هەزار و ٩٢ هەژمار و ٩٢ هەزار و ٧٠٢ بەکارهێنەریان دەستنیشانکردووە.
ناوبراو له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاری نایاساییش سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه له‌م ساڵه‌ی دواییدا رێگه‌یان له هه‌زار و ٤٠٩ رووداو گرتووه و دوو هه‌زار و ١٣٣ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركراون و به ده‌ستبه‌سه‌ر ٣١ ملیۆن و ٨٥٩ لیره‌دا گیراوه.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆێڵو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "لە ساڵی ٢٠١٨‌دا، کۆی گشتیی ٥٤ هەزار و ٣٧٤ تاوان ئەنجامدراون. لەنێو ئەم تاوانانەدا تاوانەکانی هاوشێوەی دەستدرێژیی سێکسیی بۆ سەر منداڵان، خراپ بەکارهێنانی سیستمی پارەدان، پێشێلکردنی سیستەمی تەکنەلۆجیای زانیاریی و فریودانی ئۆنڵاین بوونیان هەیە. لەو ئۆپەراسیۆنانەی ئەنجامدراون، ١٨ هەزار و ٣٣٠ کەس قۆڵبەستکراون و رادەستی دادگا کراون".