Ömer Koparan,Selen Temizer
20 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2018
عه‌فرین - AA
سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد، گوندی دێر سهووان-یان له باكووری خۆرهه‌ڵاتی عه‌فرین رزگار كرد و ئه‌و هێڵه سنوورییه‌یان له تیرۆریستان پاككرده‌وه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری كلیس له سووریا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه له ناوچه‌كه دهستكهوتوون، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له هه‌ریه‌ك له گوندی شێخ خۆرۆزی سه‌ر به شاره‌دێی بلبلی باكووری عه‌فرین و گردی سیرگایا و گوندی دیكمهتاشی سه‌ر به شاره‌دێی شه‌رانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه‌وه، ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ستپێكردووه.
له سه‌رله‌به‌یانییه‌وه تا ئێستا له هێڵی عه‌زاز-بولبول هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی خه‌یام، سورێن، چاركانڵی، زهیتیناك و ئارپاڤیران و ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی جه‌میلییه و دوایین جاریش گوندی دێر سهووان-یان له تیرۆریستان پاككرده‌وه.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شدا، شاره‌دێی بولبولی باكووری عه‌فرین و شارۆچكه‌ی عه‌زازی ژێرکۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌یه‌كه‌وه به‌سترانه‌وه.
به‌وشێوه‌یه‌ش سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد، په‌یوه‌ندیی سنووریی تیرۆریستانیان به كلیسهوه پچڕاند.
سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد كه پشتیوانیی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كه‌ن له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه تا ئێستا له كۆی پێنج شاره‌دێ كه له لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه-داعشه‌وه له عه‌فرین داگیركراوه، ناوه‌ندی یەک شاره‌دێ، ٦١ گوند و شەش ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون كه شەشیان گوندن و ٢٠ چیا و گردی ستراتیجیی و بنكه‌یه‌كی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه كۆی گشتییان ده‌كاته ٨٩ شوێن، رزگاركردووه.