Abdullah Shukur
20 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2018
غوته‌ى خۆرهه‌ڵات/ئه‌نقه‌ره - AA
له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات له میانی ٤٨ كاتژمێری رابردوودا، ١٦٧ مەدەنی كوژراون.
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له په‌یامنێرانى ئاژانسى ئانادۆڵووە له غوته‌ى خۆرهه‌ڵات وه‌رگیراون، رژێمى ئه‌سه‌د و لایه‌نگرانى له دوێنێ بهیانىیەوە، هێرشى ئاسمانىیان بۆ سه‌ر شاره‌دێیه‌كانى دوما، حه‌رستا، حەمورییە، میسرابا، مه‌رج، سه‌قبا، جیسرین، كه‌فه‌ر به‌تنا، عه‌ین تهرمە، شیفۆنیا و به‌یت ساڤا سه‌ر به غوته‌ى خۆرهه‌ڵات ئه‌نجامداوه.
به پێى زانیارییه‌كانى تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى، دوێنێ ٨٨ كه‌س و ئه‌مڕۆش ٧٩ كه‌س به كۆى گشتى ١٦٧ كه‌س لە غوته‌ی خۆرهه‌ڵات كوژراون.
له هێرشه‌كانى دوێنێ بۆ سەر شاره‌دێى حەمورییە ٢٠ كه‌س و ١٨ كه‌س له به‌یت ساوا و ١١ كه‌س له هیزا و ١٤ كه‌س له سه‌قبا و شه‌ش كه‌س له میسرابا و حه‌وت كه‌س له ئۆتایا و چوار كه‌س له جیسرین و سێ كه‌س له نهشهبیه و سێ كه‌س له دوما و یه‌ك كه‌س له زهمەلكا و یه‌ك كه‌سیش له شیفۆنیا کوژراون.
ئه‌مڕۆش له هێرشه ئاسمانییه‌كاندا، ٣٤ كه‌س له شاره‌دێى مه‌رج و ٢٧ كه‌س له به‌یت ساڤا و حه‌وت كه‌س له عه‌ربین و حه‌وت كه‌س له میسرابا و دوو كه‌سیش له ناوچه‌ى ئهشعهر و یه‌ك كه‌س له زەمەلكا و یه‌ك كه‌سى سڤیلیش له سه‌قبا كوژراون.