Adem Demir
28 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا سوله‌یمان سۆیڵو، سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌كانی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، په‌روین بوڵدان رایگه‌یاند "سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرد. زیاتر له‌وه هه‌یه كه خۆی گوتی. له‌م وڵاته‌دا كه‌س ناتوانێت رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه بژێنێته‌وه. له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌دا بن یان له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌و".
سۆیڵو له‌باره‌ی كوشتنی مه‌ولود به‌نگی له گوندی یایگن یورتی شارۆچكه‌ی دۆغوبایه‌زید سەر بە پارێزگای ئاگری له لایه‌ن تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌وه، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و گوتی: "ئه‌و برایه‌مان كه كوژراوه 10 منداڵی هه‌یه. ئه‌مه ده‌ڵێم باببێته ئه‌ڵقه له‌گوێی ئه‌وانه‌ی لایه‌نگریی پارتێكی سیاسی ده‌كه‌ن كه پشتگیریی رێكخراوێكی تیرۆریستیی خوێن‌ڕێژ ده‌كه‌ن، ئه‌م كارانه هێنده ئاسان نییه. ئه‌وانه‌ی خۆیان كه منداڵه‌كانیان تووشی كۆکهیهكی ئاسایی ده‌بێت، نه‌خۆشخانه نه‌خۆشخانه ده‌یگێڕن و له كۆشك و ته‌لاری جوان‌دا ده‌ژین، چۆن هاوكاربوون له كوشتنی ئه‌و برایهماندا؟! ئه‌مه روونه. من ده‌زانم چییه. ساڵانێكه له‌نێو ئه‌م كارانهدام. واتا هه‌ده‌په كه له رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵات ده‌نگه‌كانی دابه‌زیوه، له‌ڕێگه‌ی په‌كه‌كه‌وه سزای گه‌ل ده‌دات. به‌م جۆره روونه. هیچ كه‌س پێی وانه‌بێت رێگ به‌مه ده‌ده‌ین".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.