Aziz Aslan
10 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2021
شرنەخ – AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو سەردانی پرسەی میراچ میئۆغڵوی تەمەن حەوت ساڵی کرد کە بەھۆی بەرکەوتنی بە زرێپۆشەوە لە شارۆچکەی ئیدل لە پارێزگای شرنەخ گیانی لەدەست دا.
سۆیڵو دوای سەردانەکەی بۆ ئاگری، رووی کردە شرنەخ و بە یاوەری شاندێک کە جێگری فەرماندەی فەرماندەیی جەندرمە، عەلی چارداکچی و پارێزگاری شرنەخ، عەلی ھەمزە پەھلیڤان لەنێودابوون سەردانی پرسەی میراچ میئۆغڵوی تەمەن حەوت ساڵی کرد کە بەھۆی بەرکەوتنی بە زرێپۆشەوە لە رێکەوتی ٣ی ئەیلوول لە گەڕەکی تورگوت ئۆزاڵ لە شارۆچکەی ئیدل لە پارێزگای شرنەخ بە سەختی بریندار ببوو و وێرای تەواوی ھەوڵەکانی پزیشکانیش لە نەخۆشخانە نەتواندرا رزگار بکرێت و گیانی لەدەست دا.
سۆیڵو لە میانی سەردانەکەیدا چاوی بە دایک و باوکی منداڵە نەزیفە و سالیم کەوت و پرسە و سەرەخۆشی لێ کردن.
لە میانی سەردانەکەدا چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە و نزا کرا کە خوا لە میراچ خۆش ببێت.