Haydar Toprakçı,Ramal Abdullah Mahmood
05 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2019
دێرسیم - AA
به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردن به سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی شاره‌وانی دێرسم فاتیح مه‌همه‌ت ماچئۆغڵو درا كه كاندیدی پارتی كۆمونیستی توركیا بوو بۆ ئه‌و پۆسته.
به‌ڵگه‌نامه‌كه له‌لایه‌ن دادوه‌ر ساتی شهنیلیك له دادگای دێرسیم به ناوبراو درا.
دواتر ماچئۆغڵو به میدیاكارانی راگه‌یاند كه دوای ره‌نج و ماندووبوونێكی زۆر ئه‌مڕۆ بهڵگهنامهكهی وه‌رگرت و گوتی: "ئه‌مڕۆ ده‌چمه شاره‌وانی و ده‌ور و ته‌سلیم ده‌كه‌ین. بێ جیاكاری له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوڕێكانمان خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی هه‌موو هاووڵاتییان ده‌كه‌ین. هه‌موو كه‌س به ئاسانی ده‌توانێت بێته شاره‌وانی و ده‌رگاكانمان هه‌میشه واڵا ده‌بن".