AA ,1 23
05 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری وه‌زیری ناوخۆی توركیا، ئیسماعیل چاتاكڵی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی مانگی ئاداردا 84 تیرۆریست له‌چالاكی خراون.
چاتاكڵی رایگه‌یاند: "له 18ی كانوونی یه‌كه‌می 2018دا وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانی بۆ دانرابوو ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی زستانه‌مان ده‌ستیپێكرد و، تا 15ی نیشان درێژه‌ی ده‌بێت. هه‌موو ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی بۆ ئه‌و رۆژه پلانمان بۆ دانا ته‌واوبوو. چوار هه‌زار و 728 ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدرا، 198 تیرۆریست له‌چالاكی خرا".
چاتاكڵی باسی له‌وه كرد كه له كاتی هه‌ڵبژاردندا هه‌زار و 531 رووداو روویانداوه و، رایگه‌یاند: "له‌وانه‌یش 356یان له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی موختاره‌كان بووه. له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه 495 كه‌س ده‌ستگیركراون، نۆ هاووڵاتیمان گیانیان له‌ده‌ستداوه، 919 هاووڵاتیشمان به سووكی برینداربوون".