ئیسماعیل و جان داركی دایكی له بنه‌چه‌وه له‌سه‌ر ئایینی مه‌سیحی په‌روه‌رده بوون، بۆ ئه‌مان زۆر ئه‌سته‌م تر بووه بتوانن ئه‌و ماوه درێژه بێ كوشتن له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش بمێننه‌وه، هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ زیندانی و جه‌ڵدكردن و تا ئاستی ده‌رزی به جهستهداكردن و خوێن لێ هێنانی، گۆڕینی ئایینهكهشیان له زۆر له‌و ئازارانه پتر ئه‌زیه‌تی ئه‌مانی داوه، به‌ڵام ئه‌مان به‌ته‌نها له‌پێش چاوی چه‌كدارانی داعش و بۆ ئه‌وه‌ی له ژیان بمێننه‌وه ئایینی خۆیان بۆ ئیسلام گۆڕیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ته‌نیایی و په‌نهانیدا به رێنماییه‌كانی یه‌سوع و مه‌ریه‌م و ئایینی مه‌سیحییه‌وه پابه‌ند بوون.
ئیسماعیل له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت "سێ رۆژ له زیندانییه‌كی به‌رتڵه زیندانی كراین دواتر ئێمه‌یان هێنایه حه‌وشه‌ی خانووه‌كه و پێم گوتن ئێوه كێن ئیدی تێگه‌یشتم ئه‌مان چه‌كدارانی داعشن، له ژووری ته‌نیشت ئێمه‌وه مه‌سیحییه‌ك و له‌ولاشه‌وه كه‌سێكی موسوڵمانی شیعه ده‌ستگیركرابوون كه زۆر ئازارییان ده‌دان و ده‌نگی هاوار و لێدانییان زۆر بوو، ئه‌وان ناچار ده‌كران ئایین و مه‌زهه‌بی خۆیان بۆسه‌ر ئیسلام و سوننه بگۆڕن، به‌ڵام رازی نه‌بوون، دواتر شیعهكهیان كوشت و لاشه‌یان هێنایه پێش چاوی ئێمه و پێیانگوتین ئه‌گه‌ر نه‌بین به ئیسلام چاره‌نووسی ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه‌یه، ئه‌و كه‌سه به‌مه‌زهه‌ب شیعه‌یه زۆر قسه‌ی پێده‌گوتن و ئاماده‌نه‌بوو مه‌زهه‌بی خۆی بگۆڕێ، بۆ مه‌سیحییه‌كه‌ی دیكه‌ش نازانیین چی لێ هات".
ئیسماعیل كه گه‌نجێكی شه‌رمن ده‌رده‌كه‌وێت زۆری له دڵدایه بۆ گوتن، به‌ڵام گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه‌یان و بارودۆخی قورسی ژیانییان وا ده‌كات هێشتا نه‌توانێت زۆر وه‌كو پێویست ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریاندا هاتووه بۆ ئێمه‌ی باس بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام ده‌بێت له قسه‌كردن و ده‌ڵێت پاش سێ رۆژه‌كه گوتیان ئه‌گه‌ر موسوڵمان نه‌بن ده‌كوژرێن، ئیدی دایكی داوای مۆڵه‌تی نیو كاتژمێری له چه‌كدارانی به‌غدادی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یدا راوێژ بكات، پاشان هه‌ردووكیان پێكه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن له‌به‌ر ژیانییان ملییان نه‌خه‌نه به‌ر چه‌قۆی داعش، واته به ناچاری و له‌پێش ئه‌واندا ببن به موسوڵمان، به‌ڵام خۆشه‌ویستی یه‌سوع له‌ناو ده‌ماره‌كانی له‌شیاندا و له‌ناو دڵیان‌دا هه‌ر لێده‌دات و هاموشۆ ده‌كات وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن.
له‌گه‌ڵ كۆنتڕۆڵكردنی مووسڵ له حوزه‌یرانی 2014، چه‌كدارانی داعش كه‌وتنه گیانی ئێزدی، مه‌سیحی، كاكه‌یی، شه‌به‌ك و كورد هه‌موویان به‌كافر و له‌ئایین لاده‌ریان ناوبرد و سه‌ر و ماڵیشیان به‌حه‌ڵال زانی و هه‌زاران كه‌سیان له‌مان كوشتن و بێ سه‌روشوێن كردن، نموونه‌ی كچانی ئێزدیش تا ئێستا تاڵترینی چیرۆكه‌كانی ئه‌و چه‌كدارانه‌یه كه ئیسلامی‌یان وه‌كو دروشم به‌كارهێناوه.
ئه‌و گه‌نجه كه له‌سه‌ر كورسییه‌كدا دانیشتووه له پاڵ ئه‌و قه‌ڕه‌وێڵه‌ی دایكی له‌سه‌ری پاڵ كه‌وتووه و موغهزییهكی بهدیوارهكهوه بۆ هه‌ڵواسراوه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسه ده‌كات زۆر جوان ئه‌و دیمه‌نه‌ی له پێش چاوه كه تێیدا له ناو زیندانهكهیاندا یازده چه‌كداری داعش ده‌وریان لێ داون و له‌نێوان به ئیسلام بوون و كوشتن موخهیهریان كردوون كه له كۆتاییدا یه‌كه‌میان به‌ناچاری هه‌ڵده‌بژێرن دوای ئه‌وه‌ی ده‌مانچه ده‌خه‌نه سه‌ر سه‌ری ئیسماعیل و ئیدی له‌كوشتن نزیك ده‌بێته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی ئیسماعیل و دایكی له ده‌ره‌وه‌ی ویستی خۆیان له پێش چاوی چه‌كدارانی داعش دهستبهرداربوونییان له یه‌سوعی مه‌سیح نیشان ده‌ده‌ن، ده‌برێنه به‌رده‌م ئه‌و كه‌سه‌ی به دادوه‌ری شه‌رعی ده‌ناسرێت و له‌وێ كتێبیان بۆ ده‌كرێت كه جگه له‌چه‌ند ئایه‌تێكی قورئان له‌سه‌ری نووسراوه ئه‌مانه بوون به موسوڵمان و سوننه‌ش.
له‌و ژووره‌ی ئیسماعیل و جان دارك بهههنامی دایكی ده‌ژیین كه 55 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه و ژنێكی باریكه‌یه و لهچكێكیشی له‌سه‌ر كردووه چه‌ندین وێنه‌ی عیسای مه‌سیح و مه‌ریه‌میش ده‌بینرێت، ئه‌مان هێشتا بۆ ئه‌و دووه‌ش ئاماده‌ی به‌خت كردنی گیانییانن، لێره ئیدی ئیسماعیل باس له‌وه ده‌كات له‌دوای یه‌ك مانگ زیندانی كردن له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه هه‌موو رۆژ قسه‌یان پێ ده‌گوترا و هه‌وڵ دراوه زۆرترین ئازاریان پێ بگه‌یه‌نن، جگه له‌وه‌ی به‌زۆر فێری نوێژی ئیسلام و قورئان خوێندن كراون، دواجار داعش ئه‌مان ده‌باته خانوویه‌ك له گوندی شرێخان كه به‌شێك لەدانیشتووانهكهی پێشتر توركمانه‌كان بوون و جێگیر ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌مه سه‌ره‌تای ژیانێكی باشتر نه‌بووه بۆ ئه‌مان.
له گوندی شرێخان دراوسێیه‌كانی ئیسماعیل و دایكی كه ده‌زانن ئه‌مان مه‌سیحین هاوكارییان ده‌كه‌ن و هاموشۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام چه‌كدارانی داعش ئه‌مه‌ش به‌مه‌ترسی ده‌زانن و ئه‌و هاتوچۆیه قه‌ده‌غه‌ده‌كه‌ن، ئیسماعیل ده‌یگوت "دراسێكانمان مووسڵمان بوون، به‌ڵام زۆر یارمه‌تییان ده‌داین"، ئه‌م گه‌نجه مه‌سیحییه پتر له حه‌وت جار له‌لایه‌ن داعشه‌وه جه‌ڵد كراوه، هۆكاریش نوێژنهكردنی به‌رده‌وام، نه‌چوون بۆ مزگه‌وت، ریش و پرچ نه‌هێشتنه‌وه و كورت نه‌كردنه‌وه‌ی پانتۆڵ، شه‌ش مانگ له‌گه‌ڵ دایكی‌دا و له‌م باره ناخۆشه‌دا له‌و گونده ده‌مێننه‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت" پیان ده‌گوتم ریشت بهێڵه‌وه، منیش ده‌مگوت ریشم نییه، كه‌چی ده‌یانگوت مووسی لێ بده با بێته‌وه".
ئیسماعیل كه‌سێك ده‌ناسێت كه ئۆتۆمبیلێكی له‌جۆری كیای هه‌یه و ده‌یه‌وێت له‌و گونده ماڵی بگوزێته‌وه، ئیدی ئه‌و كه‌سه هاریكاری ده‌كات و ماڵیان بۆ گوندی بازوایا ده‌گوێزنه‌وه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م چه‌كدارانی داعش ده‌یانخه‌نه ژێر چاودێرییه‌وه له‌و گونده پاش گه‌یشتنی هه‌واڵ له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه.
ئه‌و كوڕه گه‌نجه له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت "وای لێ هاتبوو رۆژانه ده‌هاتنه سه‌رمان بزانن نوێژ ئه‌كه‌ین یان نا، قسه‌یان پێ ده‌گوتین و ده‌یانگوت ئێوه مه‌سیحین و زۆر جار كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دره‌نگ فێری قورئان خوێندن و نوێژكردن ده‌بین ده‌رزیی دوورمانییان به جه‌سته‌ی دایكمدا تا خوێن لێ ده‌رهێنانی ده‌كرد و ده‌یانكرده گۆشته‌كه‌یه‌وه، ئه‌میش نه‌خۆشی فێی له‌گه‌ڵه و ئیفلیجی نیوه‌شه ئیدی زۆر جار بارودۆخی تێكده‌چوو و ده‌گریا له‌به‌ر ئه‌وه وازیان لێ ده‌هێنام، به‌ڵام هه‌موو جار هه‌ڕه‌شه‌یان ئه‌وه‌یان ده‌كرد دێنه‌وه و ده‌مبه‌ن ده‌مكه‌ن به‌چه‌كداری خۆیان".
چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ڵ وێرانكردنی كڵێساكانی مه‌سیحییه‌كان، له‌سه‌ر ماڵه‌كانییان هێمای "ن"ی ده‌كرد و ئیدی ئه‌و ماڵه‌ی به موڵكی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌زانی كه دروستی كرد، هه‌زاران ماڵیشیان لێره‌وه تاڵان كرد، ئه‌گه‌رچی زۆرێك له مامۆستایانی ئایینی ئیسلام باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئایین گۆڕین به زۆر ناكرێت و سه‌روماڵی رۆڵه‌ی ئایینه‌كانی تر له سایه‌ی ئایینه‌كه‌ی ئه‌ماندا پارێزراوه.
ئیسماعیل كه پێش هاتنی داعش بۆ ناوچه‌كه‌یان له پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندییه‌وه بۆ دوو ده‌رباز بووه و داعش‌یش به‌زۆر خستوویانه‌ته خولێكی 20 رۆژه‌ی فێربوونی قورئانه‌وه، ئه‌و هێشتا هیچێكی ئه‌وتۆ فێرنه‌بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ویستی نه‌بووه، ئه‌و باس به گوزه‌رانی خراپی خۆی و دایكیشی ده‌كات كه هیچ پاره‌یه‌كیان پێ نه‌بووه و له‌سه‌ر یارمه‌تی خه‌ڵك ژیاون، ته‌نانه‌ت ناویشیان بۆ وه‌رگرتنی زه‌كات نووسراوه، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك جار یارمه‌تی وه‌رده‌گرن و جاری دووه‌م كه ئیسماعیل ده‌چێته‌وه بۆ فه‌رمانگه‌ی زه‌كات ده‌بیستێ له‌ناو خۆیاندا داعشه‌كان ده‌ڵێن ئه‌مه مه‌سیحیی و زه‌كاتی پێ ره‌وا نییه، له‌گه‌ڵ بیستنی ئه‌و قسانه ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌و 50 هه‌زاره‌ی مانگانه بۆیان ته‌رخانكرابوو ره‌ت ده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت "خه‌ڵك زۆر هاوكارییان ده‌كردین و خۆراك و پێویستییان بۆ ده‌هێناین".
سه‌باره‌ت به بارودۆخی كۆتا رۆژهكانییان و چیرۆكی ههڵاتنییان له‌ده‌ستی داعش ده‌ڵێت "پاش ئه‌وه‌ی له گوندی بازوایا سوپای عێراق نزیك بوویه‌وه داعش پاشه‌كشه‌ی كرد و هه‌ر خانوویه‌ك خه‌ڵكی تیا بایه خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌رده‌كرد و بۆ مووسڵی ده‌بردین و ئێمه‌ش ئاوا براین بۆ گه‌ڕه‌كی ته‌حریر، له‌وێ سێ رۆژ ده‌مێننه‌وه و داعشه‌كان به‌هۆی سه‌رقاڵییان به شه‌ڕه‌وه ئاگایان له‌مان نامێنێ و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناخۆش دایكی ده‌دات به كۆڵیا و به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی سه‌ماح ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی نزیكتر ببێته‌وه له‌هێزه‌كانی عێراق و رزگارییان ببێت، لێره‌شدا چه‌ندین قه‌ناس به‌ده‌ستی داعش ده‌یانه‌وێت بیانپێكن و ده‌یانده‌نه به‌ر ده‌ستدرێژی گولـلهكانییان دوای ئه‌وه‌ی ئاڵای سپییان له‌ده‌ست ده‌بینن.
ئیسماعیل ده‌ڵێت" هه‌رچۆنێك بێت خۆمان گه‌یانده گه‌ڕه‌كی سه‌ماح و سێ رۆژ له‌وێ ماینه‌وه له ماڵێكدا كه له‌خۆی گرتین، ئیدی سوپای عێراق هاتنه گه‌ڕه‌كه‌كه و چووینه پیرییانه‌وه و رزگاركراین و هێنراونه‌ته كه‌مپی خازر و له‌وێشه‌وه بۆ باڵه‌خانه‌یه‌كی ته‌واونه‌كراو كه ناوی كهرمهیه جێگیر ده‌كرێن.
دایكی ئیسماعیل یان جان دارك به‌هنام كه له 10 كوڕ و كچدا ته‌نها ئیسماعیلی بۆ ماوه‌ته‌وه و زۆرینه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی عێراقن هه‌رچۆنێك بێت به‌و نه‌خۆشییه‌وه پێیگوتیین " زۆر جار ده‌رزییان ده‌خسته ناو گۆشتهكهمهوه تا خوێنی لێ داهات یان به‌دار لێیان ده‌دام، چونكه ته‌واو فێری قورئان خوێندن و نوێژ نه‌ده‌بووم، زۆر زۆر ئازاریان داین".
ئه‌و باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌وان به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعشدا دوو نوێژیان كردووه، یه‌كێكیان نوێژی ئیسلام به‌ناچاری، ئه‌وی دیكه‌شیان نوێژی مه‌سیحییه‌ت به ئاره‌زوو و به نهێنی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌ك خودایان هه‌یه، جان دارك كه هێشتا كانولهكهی له‌ده‌سته بۆ ئانادۆڵو گوتی: "ئێمه به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش بووین دوو نوێژمان ده‌كرد، نوێژێكیان نوێژی موسوڵمانانه و له‌به‌ر داعشه‌كان ده‌مان كرد به‌زۆر و ناچاری، ئه‌ویش تریش له‌ته‌نیاییدا بۆ مه‌سیحییه‌ت و یه‌سوع ده‌مان كرد كه به‌مه‌یان زۆر مورتاح ده‌بووم، من چه‌ندین جار عیسای مه‌سیح و مهریمانهم هاتوونه‌ته خه‌ون، یه‌سوع رزگاری كردیین زۆر سوپاسی ده‌كه‌م".
ئه‌و ده‌شڵێت كه ئایینی خۆیان به‌ناچاری گۆڕیوه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له نوێژه‌كانیدا نزای ده‌كرد خودا لێی خۆش بێت كه نوێژێك به زۆر پێده‌كرێت و ده‌ڵێت "ئێستا سوپاس بۆ خودا گه‌ڕامه‌وه سه‌ر ئایینی خۆم و كه نوێژ ده‌كه‌م زۆر ئارامم".
له‌كۆتایی قسه‌كانیشیدا جان دارك ده‌ڵێت " ده‌مه‌وێت بچینه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چونكه ژیانمان لێره باش نییه و ئێمه‌ی مه‌سیحیش له‌عێراق ژیانمان ئه‌سته‌م بووه، ده‌مه‌وێت عێراق به‌جێ بهێڵین، داوا ده‌كه‌م بمانبه‌ن بۆ وڵاتێكی ئه‌ورووپی".
هه‌رچۆنێك بێت چیرۆكه‌كانی نه‌هامه‌تی ژێرده‌سته‌یی داعش زۆرن، ئیسماعیل و دایكی تاقه چیرۆكی كارهساتباوییان نییه، ئه‌مان نموونه‌ی سه‌دان و هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ن كه له‌ده‌ستی داعش جگه له‌تاڵی هیچ ئارامی و ئۆقرهییهكیان نه‌چه‌شتووه، به‌ڵام ئه‌مان رزگاریان بوو، هێشتا زۆر زیاتر ماون.
news_share_descriptionsubscription_contact

