Bilal Acar,Ramal Abdullah Mahmood
05 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، سه‌عدی گوڤه‌ن، رایگه‌یاند: "دامه‌زراوه(كه‌مان) چی زووه ئه‌و دۆسیانه یه‌كلاده‌كاته‌وه كه دێنه به‌رده‌می و پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه".
گوڤه‌ن تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پارتانه‌ی نوێنه‌ریان هه‌یه له دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به خستنه‌ڕووی تێڕوانینه‌كانیان به دامه‌زراوه‌كه خزمه‌تی پرۆسه‌كه‌یان كردووه و گوتی: "دامه‌زراوه(كه‌مان) چی زووه ئه‌و دۆسیانه یه‌كلاده‌كاته‌وه كه دێنه به‌رده‌می و پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه. هه‌موو كه‌س ده‌بێت بزانێت دادوه‌ران له میانی پرۆسه‌ی دادوه‌ری نابێت هیچ جۆره لێدوانێك بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌ی پێیاندا ده‌چنه‌وه. ئێوه(ی میدیاكار) ئازادی وه‌رگرتنی زانیاریتان هه‌یه به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش له من مه‌كه‌ن بۆ هه‌ر دۆسیه‌یه‌ك لێدوان بده‌م و ناچمه ناو ورده‌كاری ئه‌و بابه‌تانه‌وه. ده‌توانن ئه‌و زانیارییانه له نوێنه‌ری پارته‌كان له دامه‌زراوه‌كه‌مان یان لقه‌كانی دامه‌زراوه‌كه‌مان وه‌ربگرن. به‌ڵام من ناچمه ناو ورده‌كاری زۆره‌وه و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووش هه‌روام كردووه. چونكه نابێت ئاوا بچمه ناو ورده‌كارییه و ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی پرۆسه‌ی دادوه‌رییه".