Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
05 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
دوای به‌جێگه‌یاندنی نوێژی هه‌ینی سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیاوه بۆ میدیاكاران دوا.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌واو بووه. ئێستا پرۆسه‌ی دادوه‌ری رووداوه‌كه له ئارادایه. گوتی: "ئه‌گه‌ر له پارێزگا (لقی پارێزگای دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن) ئه‌نجامه‌كان له‌گه‌ڵ كاره‌كانی ئێمه یه‌كنه‌گرنه‌وه، ئه‌و شوێنه‌ی ئێمه بۆی ده‌گه‌ڕێینه‌وه دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه. دوای ئه‌وه مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه سه‌ر له‌وێ بده‌ین. ئه‌وه زه‌وتكردنی ماف نییه. دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن بڕیاری كۆتایی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ده‌دات. له‌و چركه‌ساته‌ی كه دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن بڕیاری كۆتایی دا ئه‌و كاره ته‌واو ده‌بێت. جارێكه پێویسته ئه‌وه بزانن كه توركیا له جیهاندا وڵاتێك نییه له وڵاتان. هه‌موو سنووری خۆی ده‌زانێت. له توركیادا به‌ڕێژه‌ی به‌شداری كه له ئێستادا له‌سه‌دا 82-83ه، وانه‌ی دیموكراسی هه‌موو جیهانی دادا. ئایا ئه‌وانه خه‌باتی دیموكراسیه‌كی له‌و شێوه‌یه ده‌كه‌ن؟ نایكه‌ن. جارێكه سه‌ره‌تا پێویسته هه‌موو گه‌له‌كه‌م ئه‌وه بزانێت، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌وانه‌وه نییه و هه‌وڵی ده‌ستوه‌ردان ده‌ده‌ن له توركیا پێویسته ئه‌وه بزانن كه سه‌ره‌تا سنووری خۆیانن بزانن ".
ئه‌ردۆغان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا هاوپه‌یمانی جمهوور كه هاوپه‌یمانی نێوان ئاك پارتی و مه‌هه‌په‌یه به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان له‌سه‌دا 53،3هی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه. گوتی: " میكانیزمی چوارقۆڵی به‌رامبه‌ریشمان ته‌نانه‌ت له سه‌دا ٤٧ی ده‌نگه‌كانیشی نه‌هێناوه. له كۆی ٣٩ شاره‌وانییه‌كه‌ی ئیستانبوڵ له ٢٥یان هاوپه‌یمانی جمهوور ده‌رچووه كه له دانه‌یه‌كیان مه‌هه‌په و ئاك پارتیش له ٢٤هكهی دیكه‌یان ده‌رچووه. له‌مه‌دا وانه‌یه‌ك هه‌یه. دۆخی رێژه‌ی خالی میكانیزمی چوار قۆڵی به‌رامبه‌رمان ته‌نانه‌ت له‌سه‌دا 47یش نییه. جیاوازییه‌كی له‌و شێوه‌یه له‌نێوانماندایه. ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌ك له ئهنجوومهنهكهی خۆیدا زۆرینه‌یه‌كی نه‌بێت پشتی پێ ببه‌ستێت، ئه‌وا ناتوانێت كۆمسیۆنهكانیش به‌خواستی خۆی پێكبهێنێت، بوودجه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یخوازێت ته‌رخان بكات".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له نووسینی ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو گرت له سه‌ر مه‌زاری موسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك و گوتی: "له شوێنێك پێش ئه‌وه‌ی مۆری شاره‌وانی وه‌رگرێت ناوێكی له‌و شێوه‌یه‌ی بۆ خۆی داناوه، ئێستا چی بوو؟ وه‌زاره‌تی به‌رگریش ده‌فته‌ره‌كه‌ی له‌وێ كشانده‌وه، هه‌ڵیگرت. له رووداوی ئانتكابیر (مەزاری ئاتاتورک) ده‌بینی ئه‌و به‌ڕێزه ده‌چێته ئه‌وێ. بێئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی وه‌رگرتبێت. بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه بێ وه‌رگرتنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه كاری پڕۆتۆكۆلی له ئانتكابیر نابێت. ئه‌وانه‌ی له‌وێ چاوساغییان بۆ كردووه به‌هه‌ڵه ئه‌و كاره‌یان كردووه و با ئه‌و بڕوا په‌ڕاوی تاوه‌ری میساقی میللی (ببینێ) نازانێت چۆن نووسراوه. مافی ئه‌وه‌یشی نییه شتی وا بنووسێت. ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ت وه‌رگرتبێت، قه‌ینا. ئه‌و كاته به ئاسانی ده‌توانی ئه‌وه بكه‌یت و كه‌س لاری نییه. به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی تۆ كردووته به دڵنیاییه‌وه له رووی نه‌ریتی پڕۆتۆكۆڵییه‌وه هه‌ڵه‌یه".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ستراتیجی توركیا-رووسیاش گوتی: "له ناو ئه‌وه‌دا ئێستا S-400 شوێنێكی گرنگیی هه‌یه. ئه‌و قسانه‌ی ئێستای ئه‌مریكا شتانێكی زۆر هه‌ڵه‌ن. ئێمه جارێكه پرۆسه‌ی S-400مان ته‌واوكردووه و، پارهدانیشمان له‌و باره‌یه‌وه درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌وانه ده‌كه‌ین به‌ڵام ئێمه داواكاریمان له ئه‌مریكا ئه‌وه‌بوو كه با پاتریۆتیش له ئێوه بكڕین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مریكا هه‌لومه‌رجی له‌باره‌ی بۆ نهڕهخساندین، واتا وه‌ك ئه‌وه‌ی رووسیا ره‌خساندنی له S-400 دا ئه‌مریكا له پاتریۆتدا نهیڕهخساند. له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆی نهڕهخساندین ئێمه‌یش به گه‌رمی لێیناڕوانین. به‌ڵام S-400 بۆ ئێمه گونجاوه، له مانگی ته‌مووزدا ده‌ست به راده‌ستكردنی ده‌كرێت".