Abdullah Shukur
20 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2017
پەرلەمانی تورکیا - AA
پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی ئاک پارتی، ئیسماعیل قاھرەمان بە بەدەسھێنانی ٢٨٩ دەنگ دووبارە وەک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ھەڵبژێردرایەوە.
٥٠٩ پەرلەمانتار بەشداریان لە دانیشتنی سێیەمی ھەڵبژاردنەکە کرد.
لە ھەڵبژاردنەکەدا پەرلەمانتاری شاری ئیستانبوڵ لەسەر لیستی ئاک پارتی، ئیسماعیل قاھرەمان ٢٨٩ دەنگ و پەرلەمانتاری ئیزمیری جەھەپە، زەکەریان تەمیزال ١٢٤ دەنگ و، پەرلەمانتاری ھەکاری ھەدەپە، سەلما ئرماک ٣٧ دەنگ و، پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی مەھەپە، جەلال عەدنان ٣٦ دەنگ و، پەرلەمانتاری قەیسەری لەسەر لیستی ئیی پارتی، یوسف ھەڵەچئۆغڵو ٧ دەنگی بەدەستھێنا و ١٦ دەنگیش ھەژمار نەکرا.
بەم پێیەش ئیسماعیل قاھرەمان بە بەدەستھێنانی ٣٨٩ دەنگ دووبارە وەک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ھەڵبژێرایەوە.