Fatma Sevinç Çetin
19 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
سەرۆکی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (ئافاد)، یونس سەزەر رایگەیاند، له ئه‌نجامی بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەش، ٤٠ هەزار و ٦٨٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە ناوەندی ئافاد بەڕێوەچوو، یونس سه‌زه‌ر ئاشكرایكرد، سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان شان به‌شانی یه‌كتر و به هه‌ماهه‌نگ له كاره‌كانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی داروپهردووهكان، دامه‌زراندنی خێوه‌تگه‌كان و كۆنتێنه‌ره‌كان و ئاماده‌كردنی ژێرخان، كارده‌كه‌ن.
سه‌زه‌ر باسی له‌وه‌كرد زیاتر له ٣٥ هه‌زار كارمه‌ندی گه‌ڕان و رزگاكردن ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون و له‌وانه‌ش لانیكه‌م ٢٠ هه‌زاریان له كاره‌كانیان به‌رده‌وامن.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه ١٤ هه‌زار ئۆتۆمبیلی گه‌وره له ناوچه‌كه به‌رده‌وامن له كاره‌كانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی داروپهردووهكان و رایگه‌یاند: "كۆی گشتیی زیاتر له ٢٧٠ هه‌زار كارمه‌ندی كه‌رتی گشتیی و رێكخراوه ناحكوومییه‌كان له ناوچه‌كه بوون. له ئێستادا ٢٥٠ هه‌زاریان كارده‌كه‌ن له ناوچه‌كه. له‌كاتێكدا كه پاككردنه‌وه‌ی داروپهردووهكان به‌رده‌وامه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ستیار كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن به چڕی درێژه‌یان هه‌یه".
سه‌رۆكی ئافاد له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كانه‌وه رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌مان ده‌ستنیشان كردووه كه ٤٠ هه‌زار و ٦٨٩ هاووڵاتییمان گیانیان له‌ده‌ستداوه"، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن له زۆر شوێن كۆتاییان هاتووه به‌ڵام هه‌ندێك ناوچه‌ی هاتای و قه‌هره‌مانمه‌ڕه‌ش درێژه‌یان هه‌یه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "له ٤٠ باڵه‌خانه‌دا، كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن به هه‌ستیارییه‌كی زۆره‌وه، به وردییه‌كی له رادهبهرهوه، درێژه‌یان هه‌یه. له ئێستادا زیاتره له ٢٥٠ هه‌زار خێوه‌ت هه‌ڵدراون. ئامانجمان ئه‌وه‌یه له كورتترین ماوه‌دا ئه‌مه بگه‌یه‌نینه ٣٠٠ هه‌زاره‌كان".
یونس سه‌زه‌ر تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ٤٦٠ هه‌زار و ٩٤٥ كه‌س ده‌ربازكراون و ٣١٨ هه‌زار و ٩٧٠ كه‌س لهمیوانخانهكان ده‌مێننه‌وه. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا زیاتر له یه‌ك ملیۆن زیانلێكه‌وتووی بوومه‌له‌رزه‌كه له خێوهتهكان، كۆنتێنه‌ره‌كان و میوانخانه‌كانی ناوچه كارهساتبارهكهدا ده‌مێننه‌وه و رایگه‌یاند: "ده‌ستنیشانكردنی زیانی لانیكه‌م ٨٣٠ هه‌زار بینا و باڵه‌خانه له ئێستادا ته‌واوبووه. "