Halil Fidan,Özgün Tiran,Mesut Karaduman,Mehmet Akif Parlak
20 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2023
غازی عه‌نتاب-AA
وه‌زیری ژینگه، شارسازیی و كه‌شوهه‌وای توركیا، موراد كوروم ئاشكرایكرد، پشكنینی ٩٢٧ هه‌زار بینا و باڵه‌خانه له ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه ته‌واوبووه و ١١٨ هه‌زار بینا رووخاون، پێویستیان به رووخانی به‌په‌له‌یه یان زیانمه‌ندی قورسن.
موراد كوروم له ناوه‌ندی ئافاد له غازی عه‌نتاب لێدوانی بۆ رۆژنامه‌وانان دا.
كوروم رایگه‌یاند: "پشكنینی ٩٢٧ هه‌زار بینا و باڵه‌خانه له ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه ته‌واوبووه و ١١٨ هه‌زار بینا رووخاون، پێویستیان به رووخانی به‌په‌له‌یه یان زیانمه‌ندی قورسن".
هه‌روه‌ها گوتی: "یه‌كه نوێیه‌كانی نیشته‌جێبوون له ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه له ٣-٤ نهۆم به‌رزتر نابن. به‌پێی پێویستی كولتووریی له‌سه‌ر زه‌وی پته‌و درووست ده‌كرێن".
وه‌زیری ژینگه، شارسازیی و كه‌شوهه‌وای توركیا راشیگه‌یاند: "له ١١ پارێزگا گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی مێژووی كۆمار بۆ درووستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له ناوچه‌ی كاره‌سات ده‌ستپێده‌كه‌ین. كلیكی خانووی پارێزراو راده‌ستی هاووڵاتییانمان ده‌كه‌ین".