Hemın Othman Mohammed
01 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو، لەدوای نوێژی هەینی لە ناوچەی سووری دیاربەکر وتارێكی پێشكه‌ش به هاووڵاتییان کرد و ئاماژه‌ی به هێرشه‌كه‌ی دیاربه‌كر كرد و رایگەیاند ''دوێنێ لێره‌ا ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجام دا. وایانزانی له‌وانه‌یه حسابهكهیان ئه‌وه بووبێت 'سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له‌م هێرشانه ده‌ترسێت، واز له هاتنی دێنێت بۆ دیاربه‌كر'، ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئازیزی دیاربه‌كر، ئایا ئێمه له‌وانه ده‌ترسین؟ ئایا ئیمه له‌و هێرش و هه‌ڕه‌شانه ده‌ترسین و ده‌ستبه‌رداری مزگه‌وتی ئولو و دیاربه‌كر ده‌بین؟ ئێوه ئێمه‌تان ناسیوه و ئێمه‌ش ئێوه‌مان ناسیوە. خوا شاهید بێت، كۆنیا چه‌نده له ئاسایشدایه بێت، دیاربه‌كریش هێنده له‌ئاسایشدا ده‌بێت. كۆنیا چه‌نده ئارامه، دیاربه‌كریش هێنده ئارام ده‌بێت. كۆنیا چه‌نده ماڵی منه، دیاربه‌كریش هێنده ماڵی منه".
گوتیشی: "ئێمە نەترساین و لە ئێستاشدا ناترسین و لە داهاتووشد ناترسین. لێرە بووین، ئێستاش لێرەین و لە داهاتووشدا لێرە دەبین. ئەگەر خوای گەورە رۆژێک ئەم رۆحەمان لێ وەربگرێتەوە، نزا دەکەم، کە لە دیاربەکر لێم وەربگرێتەوە. نزا دەکەم لەگەڵ برا کوردەکانمدا لێرە ئەو ئەمانەتە رادەست بکەمەوە. بەڵام هیچ کەسێک ناتوانێت پاشەکشە بە ئێمە بکات. تەنانەت ناتوانن یەک هەنگاو بمانگەڕێننە دواوە''.
هاووڵاتییان دروشمی "جیهان له پێنج گه‌وره‌تره، سوور له خه‌نده‌قه‌كان گه‌وره‌تره"یان به‌رز كردبۆوه و به هوتاف كێشان خۆشه‌ویستیان بۆ داودئۆغڵو نیشان ده‌دا.