Berk Özkan
12 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2021
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئیمامی عه‌لی له ناوچه‌ی ئوسكودار له ئیستانبوڵ ئه‌نجام دا.
ئه‌ردۆغان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له نوێژی هه‌ینی له كۆشكی كسكڵی له ئوسكودار چووه مزگه‌وتی ئیمامی عه‌لی.
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای حكوومه‌تی توركیا وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، فه‌خره‌دین ئاڵتون یاوه‌ری ئه‌ردۆغانیان كرد.
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی و له كاتی هاتنه‌وه ده‌ره‌وه‌دا سه‌ركۆماری توركیا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه رەنگە هاتنی دووەم پاكه‌تی پێكوته لە چینەوە بێتە جێی باس، گوتی: "ئەگەر رێکبکەوین ٥٠ ملیۆنی دیکە لە چین دەکڕین''.
ئەردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له رووی هەواڵگریی، دیپلۆماسیی و ئابوورییەوە هاریکاریان لەگەڵ میسر بەردەوامە و له‌م رووه‌وه هیچ کێشەیەک له‌ئارادا نییه.
ئەردۆغان سه‌باره‌ت به مانۆڕی هاوبەشی سعوودیە لەگەڵ یۆنانیش گوتی: "بە جیا لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیەدا باس لەوە دەکەین، ئەوە نەدەبوو بەو شێوەیە بێت، پێمانوایە نەدەبوو ببێت''.
پاشان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له "كۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی چاكسازی ئابووری"دا ئه‌ردۆغان به‌ره‌و هۆڵی هالیچ بۆ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان به‌ڕێ كه‌وت.