سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان: "ڕۆژی دوو شەممە لەگەڵ بەڕێز ترەمپ دیدارمان دەبێت"
سه‌ركۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ڕۆژی دوو شەممە جارێکی دیکە لەگەڵ بەڕێز ترەمپ دیدارمان دەبێت. دەرفەتی گفتوگۆمان لەسەر بابەتەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، هەروەها بابەتەکانی فەڵەستین دەبێت".
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە ڕۆژی دوو شەممە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە و، ڕایگەیاند: "دەرفەتی گفتوگۆمان لەسەر بابەتەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، ھەروەھا بابەتەکانی فەڵەستین دەبێت".
دوای ئەنجامدانی نوێژی ھەیینی لە مزگەوتی حەزرەتی عەلی لە ناوچەی ئوسکودار لە ئیستانبوڵ، سەرکۆمار ئەردۆغان وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی سەبارەت بە ڕۆژەڤ دایەوە و ھەڵسەنگاندنی بۆ کردن.
لە وه‌ڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە چالاكییه‌كه‌ی دوێنێی سەر پردی گاڵاتا بۆ پشتیوانی كردنی فەڵەستین، سه‌ركۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لە کاتێكدا چووینە ساڵی نوێوە، هەموومان به‌یه‌کەوە لەسەر پردی گاڵاتا شایەتی ساتێکی مێژوویی بووین. ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە فەڵەستین تەنیا نییە. فەڵەستین هه‌رده‌م ئازیز و خۆشەویستی ئێمەیە".
گوتیشی: "ئەم فیرعەونەی پێی دەگوترێت ناتانیاهو، ئەوەی کردوویەتی بۆی ناچێتە سەر، چونکە ئاهوناڵەی زۆر كه‌سی سته‌مدیده‌ی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ بۆ ٧٠ ساڵ گرتوویه‌تی. ئاهی ئەم منداڵانە ده‌یگرێت. دۆخی ئەو منداڵانەی لەناو با و باران و قوڕدان، لەناو ئەو خێمانه‌ی له شاشه‌كانه‌وه دیارن و لە هەموو شتێک دەچن جگە لە خێمه، بێگومان ئاهوناڵەیان بۆ ناتانیاهۆ بێ سزا تێناپەڕێت".
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ، سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان ڕیاگه‌یاند: "ڕۆژی دوو شەممە جارێکی دیکە لەگەڵ بەڕێز ترەمپ دیدارمان دەبێت. دەرفەتی گفتوگۆمان لەسەر بابەتەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، هەروەها بابەتەکانی فەڵەستین دەبێت".
لە وەڵامی پرسیارێکی دیكه‌دا له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ساڵی ٢٠٢٥ ساڵی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی بوومەلەرزە و کۆمەڵایەتیی بوو. ئایا لە ساڵی داهاتوودا هەنگاوی نوێ له‌و باره‌یه‌وه دەنرێت؟ سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان ڕیاگه‌یاند: "پشتیوان به‌خودا دەگەینە ئامانجەکانمان لە یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی بوومەلەرزەدا و به‌هه‌مان شێوه لە یه‌كه‌كانی نیشتەجێبوونی کۆمەڵایەتیشدا بەردەوام دەبین لەسەر ڕێگاکەمان".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
