سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان: "ئەو خه‌باته‌ی لە ڕابردوودا بۆ نەوت کرا لە داهاتوودا لە بواری ئاودا دەکرێت"
سەرکۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان: "لە ڕێگەی ئەم وەبەرهێنانانەوە ٥٠٥ ناوچەی نیشتەجێبوون و ٥٢ هەزار و ٤٠٠ دۆنم زەوی لە زیانەكانی لافاو دەپارێزین".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سەبارەت بەو ٥٦٣ پرۆژه‌یه‌ی له‌لایه‌ن فەرمانگەی گشتیی کاروباری ئاوی دەوڵەت (DSİ)ه‌وه تەواوکراون ڕایگه‌یاند: "لە ڕێگەی ئەم وەبەرهێنانانەوە ٥٠٥ ناوچەی نیشتەجێبوون و ٥٢ هەزار و ٤٠٠ دۆنم زەوی لە زیانەكانی لافاو دەپارێزین".
له میانی به‌شداری كردنی لە ڕێوڕه‌سمی کردنەوەی كۆمه‌ڵه پرۆژه‌یه‌كدا، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه ئەو خه‌باته‌ی لە سەدەی ڕابردوودا بۆ نەوت و سوتەمەنیە کاربۆنییەکان کرا، لە قۆناغی داهاتوودا لە بواری ئاودا دەکرێت و، گوتی: "ده‌توانین ئاماژەکانی ئەمە لە شه‌ڕ و پێکدادانه‌كانی دەوروبەرماندا به‌دی بكه‌ین".
سەبارەت بەو ٥٦٣ پرۆژه‌یه‌ی له‌لایه‌ن فەرمانگەی گشتیی کاروباری ئاوی دەوڵەت (DSİ)ه‌وه تەواوکراون، سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند: "لە ڕێگەی ئەم وەبەرهێنانانەوە ٥٠٥ ناوچەی نیشتەجێبوون و ٥٢ هەزار و ٤٠٠ دۆنم زەوی لە زیانەكانی لافاو دەپارێزین".
سه‌ركۆمار ئەردۆغان ئاماژه‌ی به زیادكردنی تواناكانی ده‌وڵه‌ت كرد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ئاگركه‌تنه‌وه و، ڕایگه‌یاند: "بەزیادکردنی ١٤ هێلیکۆپتەری نوێ بۆ فڕۆکەگەلی ئاسمانییمان، ژمارەی هێلیکۆپتەرەکانمان گەیاندە ١١٩و، توانای به‌ردانه‌وه‌ی ئاو لە ئاسمانه‌وه بۆ ٤٦٢ تۆن بەرزکردەوە".
ڕاشیگه‌یاند: "ئەمساڵ بە ٢٨ فڕۆکە، ١٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دوو هه‌زار و ٧٦٦ ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنی خێرا، هه‌زار و ٩٥٣ تانکەری ئاگرکوژێنەوە و ٨٧٨ ئامێری کار، کاریگەرتر به‌ره‌نگاری ڕووداوه‌كانی ئاگرکەوتنەوە دەبینه‌وه".
